ئای ئۆ ئێس
30, ئازار 2016
حەوت ڕێنمایی بۆ پاراستنی تەمەنی پاتری ئایفۆنەکەت

چەندەها ئامراز و ئەپڵیکەیشن هەن بۆ پاراستنی ئایفۆنەکەت لە زوو دابەزینی تەمەنی پاتریەکەی، بەڵام لەبەر ئەوەی بەکارهێنەران زانیارییەکی تەواویان لەسەر ئەو ڕێگایانە نییە ، بۆیە لەم بابەتەدا ئاماژە بە حەوت ڕێگا دەکەین بۆ باشتر کردن و پاراستنی تەمەنی پاتری .
یەکەم شت کە زۆر پێویستە بیزانیت ئەوەیە کە ئایا کام یاری یان ئەپڵیکەیشن زۆرترین تەمەنی پاتری بەفیڕۆدەدات ، زۆربەی کات گەر ئەپی (فەیسبووک) زۆر بەکاربێنیت ئەوا ئەپەکە زۆرترین ڕێژە لە تەمەنی پاترییەکەت دەبات کە ئەمەش زیانێکی زۆری بۆ تەمەنی پاتریەکە هەیە و دەبێتە هۆی دابەزاندنی ڕێژەکەی بە خێرایی.
ئەمە نموونەی بەکارهێنانی ئایفۆنە لەلای یەکێک لە بەکارهێنەران لە ماوەی ڕۆژێکدا کە تیایدا ئەپی فەیسبووک زۆرترین ڕێژەی لە تەمەنی پاتریەکە بەفیڕۆداوە:

تۆش دەتوانیت بزانیت کە ئایا کام ئەپڵیکەیشن یان یاری کە بەکارت هێناوە زۆرترین ڕێژەی بە فیڕۆداوە ، گەر ئایفۆنەکەت بە زمانی ئینگلیزییە بچۆ بۆ (Settings) دوایی کلیک لەسەر (Battery) بکە و پاشان لە بەشی (Battery Usage) دەتوانیت سەیری بکەیت ، یاخود گەر ئایفۆنەکەت بە زمانی عەرەبییە بچۆ بۆ (الإعدادات) دواتر (البطارية) و پاشان لە بەشی (استخدام البطارية) سەیری بکە.
١- کەمکردنەوەی ڕێژەی ڕووناکی شاشە (Brightness)

وا باشترە لەکاتی بەکارهێنانی ئاسایی ئایفۆنەکەت ڕێژەی ڕووناکیەکەی لە نیوە تێپەڕ نەکات بۆ ئەوەی تەمەنی پاترییەکەی زۆر بەفیڕۆنەڕوات ، لەهەمان کاتیشدا نابێت زۆر تاریک بێت چونکە زەرەری بۆ چاو هەیە.
٢-وەستاندنی نوێبوونەوەی خۆکارانە بۆ بەرنامەکان

یەکێک لە تایبەتمەندییە نوێیەکانی دواترین وەشانەکانی iOS بریتییە لە کۆنترۆڵ کردنی نوێکردنەوەی خۆکارانەی بەرنامەکان ، دەتوانیت ئەم نوێبوونەوە خۆکارییە ڕابگریت کە یارمەتییەکی زۆری پاراستنی تەمەنی پاتری دەدات.
بۆ وەستاندنی : لە زمانی ئینگلیزی (Background App Refresh < General < Settings).
لە زمانی عەرەبی : الإعدادات > عام > تحديث التطبيقات في الخلفية.
٣- وەستاندنی ئاگانامەکان (Notifications)

لەوانەیە ئەمە شتێکی ناخۆش بێت بۆت ، لەگەڵ ئەوەی ئاگانامەکان گرنگن بۆ بەشێک لە بەرنامەکان بەڵام گەر بتەوێت تەمەنی پاترییەکەت بپارێزیت پێویستە هیچ نەبێت بەشێکی ئەو ئاگانامانە ڕابگریت کە پێویستت پێی نییە .
بۆ وەستاندنی ئاگانامەکان : لە زمانی ئینگلیزی (Notifications < Settings)
لە زمانی عەرەبی (الإعدادات > التنبيهات)
٤- کارکردن بە هێڵی ئینتەرنێتی (Wi-Fi) باشترە لە تۆڕەکانی ئینتەرنێتی مۆبایل (3G – 4G)

گەر زۆرترین کاتی مۆبایلەکەت بە ئینتەرنێت بەسەر دەبەیت، هەوڵ بدە لەو کاتانەی کە کارت بە ئینتەرنێتەکە نییە بیکوژێنیتەوە و ئەمەش یارمەتیدەرێکی باشە بۆ تەمەنی پاتری.لە شوێنی ئەوەی کار بە تۆڕی ئینتەرنێتی مۆبایل (3G و 4G) بکەیت باشترە کار بە هێڵی ئینتەرنێتی (Wi-Fi) بکەیت چونکە تۆڕەکانی 3G و 4G زۆرترین ڕێژەی تەمەنی پاتری بەفیڕۆدەدەن لە کاتی بەکارهێنانیان.
٥-وەستاندنی داگرتنی خۆکارانە

ڕێگایەکی تر بۆ پاراستنی تەمەنی پاتری بریتییە لە وەستاندنی داگرتنی خۆکارانەی بەرنامەکان و نوێکردنەوەکان.
بۆ وەستاندنی داگرتنی خۆکارانە: لە زمانی ئینگلیزی (iTunes & App Stores < Settings)
لە زمانی عەرەبی (الإعدادات > آيتونز وآب ستور)
٦-وەستاندنی خزمەتگوزارییەکانی شوێن

لەو کاتانەی کە نەخشەی ئایفۆنەکەت بەکارناهێنیت و پێویستیت پێی نییە وا باشترە خزمەتگوزارییەکانی دۆزینەوەی شوێن (Location Services) بوەستێنیت ئەمەش سوودی دەبێت بۆ تەمەنی پاتری.
بۆ وەستاندنی خزمەتگوزارییەکان: لە زمانی ئینگلیزی (Location Services < Privacy < Settings)
لە زمانی عەرەبی (الإعدادات > الخصوصية > خدمات المواقع)
٧- هەڵگیرساندنی دۆخی تەمەنی پاتری کەم (Low Power Mode)

دوای ئەوەی ئەپڵ وەشانی iOS 9 ـی بڵاوکردەوە دۆخێکی نوێی ڕاگەیاند بەناوی (Low Power Mode) . ئەمەش سوودێکی زۆری هەیە لە کاتی کەمی تەمەنی پاتری و پارێزگاری لێ دەکات ، مەرج نییە تەنها لە کاتی پیشاندانی ئاگانامە بۆ هەڵگیرساندنی دۆخەکە ئینجا کار بە دۆخەکە بکەیت ، بەڵکو گەر تەمەنی پاترییەکە لە خوارەوەی %٨٠ بوو ئەوا باشترە ئەم دۆخە هەڵگیرسێنیت.
بۆ هەڵگیرساندنی دۆخەکە: لە زمانی ئینگلیزی (Low Power Mode < Battery < Settings).
لە زمانی عەرەبی (الإعدادات > البطارية > Low Power Mode).
سەرچاوە : tech-wd
ئەنەس هاوار
هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەکنەلۆژیا لەکوردستان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکیی لەڕێگەی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژیی.