بابەتی گرینگ
3, نیسان 2016
کۆمپانیای شاومی چینی نوێترین مۆبایلی خۆی بە ناوی Redmi 3 Pro ئاشکرا کرد

رۆژی سێ شەمە کۆمپانیای شاومی چینی مۆبایلێکی هۆشمەندی نوێی لە زنجیرەی Redmi 3 نمایش کرد بە ناوی Redmi 3 Pro کە تایبەتمەندی بەرزتر و چاککاری لە ڕووی ڕام و زیاد کردنی یادگای ناوەکی کردووە.
کە ئەمەی خوارەوە تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە نوێیەیە:
- ڕوونما: ٥ ئینچ به ڕوونی (1280×720 پیكسڵ).
- پرۆسیسه‌ر: كۆمپانیای كوالكۆم سناپدراگۆنی ٦١٦ ـی هەشت كۆر (چوار کۆڕی بە تەرەدودی ١.٢ گێگا هێرتز+چوار کۆری بە تەرەدودی ١.٥ گێگاهێرتز).
- پرۆسیسەری گرافیک: Adreno 405
- ڕام: ٣ گێگابایت لە جۆری LPDDR3.
- یادگا: ٣٢ گێگابایت كه ده‌توانرێت زیاد بكرێت تا ١٢٨ گێگابایت له ڕێگه‌ی ده‌رچه‌ی MicroSD.
- سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ر: ئه‌ندرۆید مارشمالۆو ٦.٠ به ڕووكاری MIUI 7.
- سیم كارد: دوو سیم كارد.
- كامێرا: كامێرای دواوه‌ی ١٣ مێگاپیسكڵ له‌گه‌ڵ بوونی فلاش لە جۆری LED، وە بە دەرچەی هاوێنەی f/2.0 وە لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی جەختکردنەوەی خودکار لە جۆری PDAF، وە پشتگیری تۆمار کردنی گرتەی ڤیدیۆیی دەکات بە ڕوونی 1080p، كامێرای پێشه‌وه‌ی ٥ مێگاپیكسڵ وە کامێرای پێشەوەشی پشتگیری تۆمار کردنی گرتەی ڤیدیۆیی دەکات بە ڕوونی 1080p.
- په‌نجه‌مۆر: خاوه‌نی ناسینه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆری خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی.
- باتری: ٤١٠٠ ملی ئه‌مپێر وە پشتگیری لە بارگاوی کردنەوەی خێرا بە هێزی 5V/2A دەکات.
- ڕەهەند: 139.3×69.6×8.5 ملیمەتر.
- کێش: ١٤٤ گرام.
- ڕه‌نگ: سپی، ڕه‌ش، زێڕی.
- نرخ: ١٤٠$ـی دۆلاری ئه‌مریكی.
- كاتی به‌رده‌ست بوون: ٤ـی مانگی٤ـی ٢٠١٦ لە وڵاتی چین بۆ دەرەوەی چین تا ئێستا دیار نیە.

مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.