بابەتی گرینگ
4, نیسان 2016
ئەمڕۆ ٤١ ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت تێدەپەڕێت!
لەڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا و لە ٤\٤\١٩٧٥ كۆمپانیای مایکرۆسۆفت وەکو هاوبەشی لەنێوان بیل گەیتسی ١٩ ساڵ و پاوڵ ئەڵێنی ٢٢ ساڵ لە شاری Albuquerque لە New Mexico دامەزرا. کۆمپانیاکە بۆ ئەوە دامەزرا تا بەهۆیەوە بەیسک بۆ ئامێری MITS Altair 8800 پەرەپێبدەن.
لەڕاستیدا بنکەی سەرەکی MITS لەشاری Albuquerque بوو بۆیە گەیتس و ئەڵێن بڕیاریاندا لە بۆستنەوە بگوازنەوە بۆ ئەو شارە و لەوێ مایکرۆسۆفت دابمەزرێنن بەڵام دواتر بڕیاریاندا بڕۆنە شاری سیاتڵ لە واشنگتن جێگیرببن کە لە بنچینەدا هەردووکیان خەڵکی ئەوێ بوون و لە خوێندنگای ئامادەیش هەر لەوێ یەکتریان بینیبوو.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!