بابەتی گرینگ
5, نیسان 2016
کۆمپانیای گوگڵ وێنۆچکەی تایبەت بە ئەپەکانی ناسراو بە Play نوێکردەوە

کۆمپانیای گوگڵ ئەمڕۆ لە پێگەی تایبەتی خۆی لە ئەنتەرنێت تایبەت بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید کۆمەڵێک نوێکاری وێنۆچکەکانی ” Play ” ڕاگەیاند کە تایبەتن بە خزمەتگوزارییەکانی Google Play.
ئەو نوێکارییانەش ئەم ئەپانەی گرتەوە، وەک ئەپی تایبەت بە سەیر کردنی فیلمەکان ناسراو بە Play Movies & TV وە ئەپی میوزیک ناسراو بە Play Music و ئەپی یاری ناسراو بە Play Games وە ئەپی خزمەتگوزاری کتێبی ئەلیکتڕۆنی ناسراو بە Play Books و ئەپی هەواڵەکان ناسراو بە Play Newsstand.
شایەنی باسە نوێکردنەوەی ئەم وێنۆچکانە تەواو گونجاوە لەگەڵ بیرۆکەی لۆگۆی فرۆشگای گوگڵ پلەی ناسراو بە Play Store کە نەخشاندنێکی گونجاو ڕەنگی مام ناوەندە کە تەواو گونجاندن درووست دەکات لەگەڵ ئەپەکانی تر.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.