بابەتی گرینگ 9, نیسان 2016

یەکەمین فيستڤاڵى زانستى و كەلتورى پەیمانگای ڕاپەڕین بۆ زانستەكانى کۆمپیوتەر لە شاری رانیە بەرێوەچوو.

reportfestrinst (2)ڕۆژی چوارشەممە بەروای 6/4/2016 یەکەمین فیستڤاڵی زاستی و کەلتوری پەیمانگای ڕاپەڕین بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر بەرێوەچوو بە بەشداری چەندین پەیمانگای ئەهلی کوردستان. پەیمانگاکانیش پێکهاتبون لە  (پەیمانگای كركوك و پەیمانگای بابان لە سلێمانی، پەیمانگای قەڵاومنارە لە هەولێر، پەیمانگای كانی لە هەولێر، پەیمانگای سۆرانی ناحكومی لە سۆران) كە بە چەندین پرۆژەی زانستی بەشداری  فیستڤاڵەکەیان کرد و تێدا سەرجەم پەیمانگاکان بە چەندین شێوە پرۆژەکانی خۆیان نیمایش کرد و ئێمەش وەک تیمی کەی ئای تی ئێن وەک میوان بەشداریمان کرد لە فیستڤاڵەکە و چەندین فێرخوازمان دواند لە نزیکەوە سەبارەت بە پرۆژەکانیان.

 

فێرخواز /  هاوکار مستەفا  لە پەیمانگای زانستەکانی کۆمپیوتەر لە  ڕاپەرین

20160406_101415بەشداریکردنی بەڕێزیان بە پرۆژەیەک بوو بەناوی لاین پۆڵۆن رۆبۆت کە ئۆتۆمبێلێکی بچووکە و  گەران بەدوای هێڵی رەش دەکات هەرکاتیک هڵی رەشەکەی بینەوە خۆی بەدوای هێڵە رەشکە دەڕوات و گوێ بەوەنادات کە ڕێگەکە ڕێکە یان خوارە یان تاسەی هەیە یان نا! چۆن دیزاین دروست کرابێت بەم شیوەیە دەمێنیتەوە. پرسیار ئەوەیە سودی ئەم پرۆژەیە چیە؟  لەوەڵامدا دەتواندرێت بەکار بهێندریت وەکو ئۆتۆمبێلێکی بچووک  یاخود هەر شتێکی تر دەتوانرێت بەدیزاینێکی جوان بۆ ئامرازی گواستنەوە لە خاڵێک بۆ خاڵێکی تر واتە پۆینتێک بۆ پۆینکی تر بەکاربهێندریت لە کۆمپانیاکاندا.

 

فێرخواز /  هەردی رەمەزان  / لە پەیمانگای  کەرکوکی ناحکومی بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر .

کەرکوک کلگە (3)

بەشداری کردنی بەڕێزیان بە بە پرۆژەیەک بوو بەناوی ( کێلگەی زیرەک ). پڕۆژەکە پێکهاتووە لە سیستەمێک کە هەڵدەستێت بە بەرێوەبردنی کێلگەکە بە شێوەیەکی خۆکارانە و ئاسان لە ڕووی ئاودانی زەوی و کێلگەکە و پڕکردنەوەی تانکی ئاو و ڕووناککردنەوەی کێلگە بەبێ دەستکاری مرۆڤ.

  • لەڕێگای سیستەمێکەوە دەتوانیت کۆنترۆڵی کارەبا بکەین ئەویش بە ئیش پێکردنی ڕووناکیەکان لە شەودا و کوژاندنەوەی لە رۆژدا.
  • ئیشکردنی رووناکییەکان لە رێگای جوڵەی مرۆڤەوە
  • ئاودانی باخچە بە شێوەیەکی خۆکارانە ئەویش بەپێی رێژەی شێ لە باخچەکەدا.
  • پڕکردنەوەی تانکی ئاوەکان بەپێی ڕێژەی ئەو ئاوەی لەتانکییەکاندا ماوە.
  • لەکاتی نزیکبوونەوەی مرۆڤ یان هەر جوڵەیەکی تر سەرجەم رووناکیەکان ئیش دەکەن.
  • ئەمانە و چەندین تایبەتمەندی تر لەو کێڵەگە زیرەکە بوونیان هەیە و دەتوانرێت برەوی زیاتریان پێ بدرێت.

 

پەیمانگای  کۆیەی ناحکومی بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر

کۆیە داتا پەیس

بەشداریان کردبوو بە پرۆژەیەکی داتابەیس واتە بنکەدراوە کە پێکهاتبوو لە سیستەمی داتابەیس بۆ پشکنینی مۆڵەتی شۆفێری. پرسیار ئەوەیە کە ئایا سودی ئەم پرۆژەیە چیە؟ لەوەڵامدا سودی ئەم پڕۆژەیە ئەوەیە کە کارئاسانی بۆ کارمەندانی پۆلیسی هاتوچۆ دەکات بۆ کۆنترۆڵی پشکنینی مۆڵەتی شۆفێری و رێگری کردنی لە ساخەت کردنی و هەروەها ئاسانکاری کردن بۆ خاوەن مۆڵەتی شوفێری لەکاتی وونکردنی مۆلەتەکەیان. ئەمە جگە لەوەی ئەم پڕۆژەیە هاوکارە بۆ زانینی هەبوونی زیاتر لە مۆڵەتێک. جێگای ئاماژەیە دەتوانرێت سود لەم  پرۆژەیە وەربگیردبێت لە ڕیگای موبایلێکی هۆشمەندەوە بەهۆی یەک ئەپڵیکەیشن و بەکارهێنانی هێڵی ئینتەرنیت.

فێرخواز/ رەوەند فلاح / پرۆژەی شاری زیرەک / پەیمانگای  کەرکوکی ناحکومی بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر .

ساری زیرەکیەکێکی تر لە بەشداربوانی فیستیڤاڵەکە لە پەیمانگای کەرکوک بوو کە بە پرۆژەیەک بەناوی شاری زیرەک بەشداری کردبوو. ئەم پرۆژەیە چیە و سودی  پرۆژەکە چییە؟ لەکاتی ئاگرکەوتنەوە لە ناو پارکی وەستانی ئۆتۆمبێل نامەیەک دەگاتە  دەستی خاوەن ماڵ و پارکەکە و لە هەمان کاتدا گڵۆپەکانی لێواری شەقامەکە دادەگیرسێن و بەلیدانی زەنگ لەناو خانووەکە کاتێک کەسیکی نەناسراو  تێدەپەرێت  بەو سنورەدا جگە لە خاوەنی ماڵەکەدا دەست دەکات بە لیدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە. کاتێک لەناو پارکی ئۆتۆمبێلەکە شوینی ئۆتۆمبێل هەبوو ئەوە دەرگا دەکریتەوە و  ئەگەریش شوینی نەبوو ئەوە دەرگاکان ناکرێنەوە. هەروەها لەکاتی نەمانی تیشکی خۆر ئامێری ڕووناککردنەوەی سەرشەقامەکان خۆکارانە دەکەونە کار و لەکاتی سەوزبوونی ترافیک ئۆتۆمبێل بۆی هەیە بروات لەکاتی ترافیک بوو بە سور ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە سەرپێجی کرد ئەوە کامیرەی چاودیری وێنەی دەگرێت، ئەمە و چەندین تایبەتمەندی تر لەو پرۆژەیەدا بەدی دەکران.

 

پرۆژەیەکی تر سیستەمی نەخۆشخانە/  لە پەیمانگای  بابان  بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر\

یەکێکی تر لە بەشداربوانی پرۆژەکە لە  پەیمانگای بابان بوو کە هەستابوو بە  بەشداری کردن بە پرۆژەیەکی سیستەمی نەخۆشخانە کە  سەرجەم پێداویستەیەکانی نەخۆشخانە لەخۆ دەگریت بە ناوی دکتۆر و جۆری دەرمانەکان و بەکارهێنانی بۆ نەخش و بەشی ژمێریاری نەخۆشخانە و رۆژی سەردانیکردنی نەخۆش و چەندان خزمەتگوزاری تر و شایەنی ئاماژەیە سیستەمەکە بە زمانەکانی php,html,mysql,css  دارێژرابوو.

 

پرۆژەی هۆم سیکورتی /  لە پەیمانگای  قەڵاومنارەی هەولێر

یەکێکی تر لە بەشداربوان بە دروستکردنی پرۆژەیەکی هۆم سیکوریتی کە تایبەت بوو بە پاراستنی ماڵ و شوێنە گشتیەکان بەشداریکردبوو و دەتوانرێت لە رێگای ئەم سیستەمەوە تەواوی ماڵ و شوینە گشتیەکان بپارێزن لە دزی کردن و سەردانی کردنی شوێنەکان کاتیک کەسێکی نەناسراو سەردانی ماڵەکەت دەکات راستەوخۆ خاوەن ماڵ ئاگاداردەکریتەوە کە کەسێك سەردانی ماڵەکەت دەکات ئەگەر ئەو کەسە کەسی خێزانت بێت ئەوە تۆ دەتوانیت لە سەر کارەکەتەوە دەرگاکانی بۆ بکەیتەوە و بتوانیت بچێتە ناو ماڵەکەت و ئەمانە و چەندین تایبەتمەندب تر لەم پرۆژەیە بەدی دەکرا.\

وێنەگەیەک لە وێنەی فیستڤاڵەکە ببینن.

بۆچونی تۆ