بابەتی گرینگ
13, نیسان 2016
لە ڕێگەی ئەم بەرنامەیە شاشەی ئایفۆنەکەت پەیوەست بکە بە کۆمپیوتەر

ماڵپەری macappsonsale یەکێک لە باشترین بەرنامەکانی کردۆتە خۆرایی کە نرخەکەی ١٦.٠$ـی ئەمریکیە و تایبەتە بەوەی کە شاشەی ئایفۆن یا ئایپاد یا ئایپۆدەکانتان پەیوەست بکەن بە کۆمپیوتەرەوە و شاشەکەی تۆمار بکەن بە ڕوونی 1080p ئەم بەرنامەیە بۆ هەردوو سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆز و ماک ئۆ ئێس ئێکس کار دەکات، ئەم ئۆفەرە بۆ ماوەیەکی کاتییە و تەنها ٢ رۆژی ماوە بەسەر دەچێت بۆیە پەلە بکەن و ببنە خاوەنی.
چۆنیەتی داگرتن و بە دەست هێنانی کۆدی چالاک کردن:
١. کرتە لەم بەستەرەیە بکە بۆ داگرتنی بەرنامەکە بۆ ئەو سیستەمە وەگەڕخەرەی بەکاری دەهێنیت:
٢. کرتە لەم بەستەرەیە بکە و ئیمەیلێک بنووسە و پاشان سیستەمەی وەگەڕخەرەکەت دیاری بکە و کرتە لەسەر Give it to me now بکە بۆ بەدەست هێنانی کۆدی چالاک بوون.

٣. ئێستا وەک دەبینن کۆدی چالا بوونی پێ داین تۆش کۆدەکە لە پەرگەیەکی نۆت بنووسە بۆ ئەوەی بە پاڕێزراوی لای خۆت بیهێڵیتەوە و هەر کاتێک پێویستت پێ بوو بەکار بهێنیت:

دوای ئەوەی بەرنامەکەت داگرت پاشان لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دایبەزێنە و بەم شێوەیە بەکاری بهێنە بۆ ئەوەی پەیوەستی بکەیت:

مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.