ئینتەرنێت
16, نیسان 2016
ماڵپەرێک بۆ بەدەست هێنانی هەموو جۆرە قالبی ئامادەکراو بۆ نەرمەکاڵای پاوەرپۆینت
زۆربەمان رۆژانە نەرمەکاڵای بەناوبانگی جیهان پاوەرپۆینت بەکار دەهێنین بۆ کاروباری رۆژانەمان هەریەکێک لە ئێمەو مانان بۆ بابەتیکی جیا بەکاری دەهێنین بۆیە بەپێویستم زانی مالپەرێکی باش بکەمە دیاری بۆ ئێوەی خۆشەویست کە دەتوان هەموو جۆرە قالبێکی پاوەرپۆینت وەربگرین لە بوارە جیاجیاکان ئێوە خۆشەویست دەتوان سودی لێوەربگرن بۆ کارو باری رۆژانەتان یاخود خوێندکارانی خۆشەویست کە سودێکی یەکجار زۆری هەیە بۆ ڕاپەراندنی ئیش و کاری تایبەتی خۆیان لە بوارە جیا جیاکان دەتوان بە رێگایەکی زۆر ئاسان بگەن بەو قالب و دیزاینە جوانەی کە خۆیان دەیانەوێت بابەتێکی لەسەر ئامادەبکەن بەتایبەتی ئەوکەسانەی کە سیمینار دەکەن دەتوان زۆر سودی لێوەربگرن بە ئاسانی بگەن بەو شتەی کە خۆیان دەیانەوێت..
سەرەتا کرتە لێرە بکە بۆ چوونەناوی ماڵپەرەکە
دوای کردنەوەی ماڵپەرەکە پێویستە خۆت تۆماربکەیت تاوەکو سود لە سەرجەم خزمەت گوزاریەکانی ماڵپەرەکە وەربگریت بەم چەند هەنگاوی لە خوارەوە ئاماژەم پێداوە دەتوانیت خۆت تۆمار بکەیت زۆر بە ئاسانی.
هەنگاوی یەکەم سەیری وێنەی ژمارە یەک بکە

هەنگاوی دووەم سەیری وێنەی ژمارە دوو بکەن

دوای هەنگاوی دووەم پێویستە سەردانی پۆستی ئەلکترۆنی بکەیت بۆ چالاک بوون وەک لە وێنەی ژمارە سێ ئاماژەم پێداوە

دوای چالاک کردن دەتوانیت سەردانی ماڵپەرەکە بکەیت هەر جۆرە قالبێکی لە بوارە جیاجیاکان دەتەوێت دەتوانیت بە یەک کرتە دایبەزێنیت، بەهیوای سودی هەبێت بۆتان.
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یهكێكم له دامهزرێنهرانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم بهشێوهیهكی گشتی لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم پهرهسهندی ههردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.