ئای ئۆ ئێس 20, نیسان 2016

نوێکاری و پێشبینیەکانی iOS 10 لە ڤیدیۆیەکدا

iOS-10-KITN

وا بڕیارە ١٣ ـی مانگی شەشی ئەمساڵ ئەپڵ کۆنگرەی ساڵانەی تایبەت بە گەشەپێدەران (WWDC16) ببەستێت لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە ئەمەریکا، ساڵانە لەو کۆنگرەیەدا هەزاران گەشەپێدەر بەشدار دەبن و چەند نوێکارییەک لەو کۆنگرەیە ڕادەگەیەنرێت.یەکێک لەو نوێکارییانەی کە بڕیارە لە کۆنگرەکەدا ڕابگەیەنرێت ، وەشانی نوێی iOS ـە کە بریتییە لە (iOS 10) . بێگومان لە وەشانی iOS 10 ـدا چاوەڕوان دەکرێت چەندەها گۆڕانکاری ڕووبدات ، “Sam Beckett” ـی شارەزا لە ئامێرەکانی ئەپڵ و سیستمی iOS لە کورتەڤیدیۆیەکدا ئاماژەی بە هەموو ئەو گۆڕانکاری و تایبەتمەندییانە داوە کە چاوەڕوان دەکرێن لەو وەشانە نوێیەدا بوونیان هەبێت .

فەرموون ئێوە و ڤیدیۆیەکە :

[youtube width=”600″ height=”400″]https://www.youtube.com/watch?v=mcH4KpK64VU[/youtube]
تاگەکان ئای ئۆ ئێس ئەپڵ
بۆچونی تۆ