ئەندرۆید
16, ئایار 2016
ئایا مۆبایلی Xperia X Performance چی نوێکاریەکی تێدا کراوە؟ ئایا جێگەی مۆبایلی Xperia Z5 دەگرێتەوە؟
هەر وەکو کۆمپانیای Sony ڕایگەیاند کە چیتر گەشە بە زنجیرەی Zی مۆبایل نادات و زنجیرەی X گەشە پێدەدات، ئەمەش خەڵکی تووشی شۆک کرد و کەوتنە پرسیارەوه، بەڵام لە کۆتاییدا کۆمپانیایەکی گەورەی وەبەرهێنان دەیەوێت باشترین کار بکات بۆ بەکارهێنەرانی بۆ نوێکاری مۆبایلەکە:
- دیزاینێک و ڕووکارێکی جیاواز و نوێ و زۆر جوان کە پشتی بە تەواوی کانزایەکی ناوازەیە.
- وە بە دوایین مۆدێلی پڕۆسێسەری کوالکۆم کاردەکات کە سناپدراگۆن 820 ـە، لە کاتێکدا Z5 پڕۆسێسەرەکەی 810 یە، کە 820 خێراییەکی باشتر دەدات بە مۆبایل و خاوبوونەوە و گەرم بوونی کەمترە، ئەمەش خاڵێکی گرنگە.
- کامێرای X باشتر و ڕوونترە وەک لە Z5، وە سێنسەری واتە هەستەوەری نوێی تێدا بەکارهاتووە و خاڵی چەسپاندنی زیرەکی هەیە، کە پێشبینی دەکات بە جووڵەی بەرامبەر! بێجگە لەوەش کامێرای پێشەوەی 12 مێگاپێکسڵە بەڵام Xperia Z5 خاوەنی 5 مێگاپێکسڵە بۆ کامێرای پشتەوەی، وە X Performance لە تاریکی شەواندا ڕوونتر و ڕووناک تر گرتە دەکات وەک لە Z5 بەهۆی lighting ـەوه.
- سەرەڕای ئەوەی کە X performance پاتریەکەی بەتوانای 2700 میلی ئەمپێرە، بەڵام sony بەڵێنی داوەتە بەکارهێنەر کە بەرگەی بەکارهێنانی 2 ڕۆژی تەواو دەکات لە کۆنگرەی بارسێلۆنا.
کەواتە لێرە پرسیارێک هەیە ئایا بیکڕم؟ ئەو خاڵانەی سەرەوە کە ئاماژەمان پێدا، وەکو دەبینین گرنگترین تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکەن و پاڵنەرێکی بەهێزن بۆ کڕینی مۆبایلی X performance ، وە پاش ئەوە دەکەوێتە سەر ئارەزووی بەکارهێنەر، بەڵام دەتوانین بڵێین باشترین هۆکارن و پاڵنەرێکی بەهێزن.
ئیتر دواجاریش بڕیار لەدەستی خۆتە و خۆت بڕیاردەدەیت!
تێبینی: ناوەڕۆکی ئەم بابەتە گوزارشتە لە لێکدانەوەی نوسەر خۆی.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.