ئای ئۆ ئێس 16, ئایار 2016

لەڕێگەی ئەم ئەپەوە بەئاسانترین شێوە قورئان بخوێنەوە!

quranmushafمانگی ڕەمەزان نزیکە و زۆربەمان کاتەکانمان تەرخان دەکەین بۆ خوێندنەوەی قورئان و باشترین ڕێگەش لەڕێگەی مۆبایلەکانمانە کە بەردەوام لە گیرفانماندایە. بەم هۆیەوە بۆ ئەوەی لە خێری خوێندنەوەی قورئان بێ بەش نەبێت ئەم ئەپە بەسودە دابەزێنە سەر مۆبایلەکەت و چێژ لەخوێندنەوەی قورئان وەرگرە. ئەپەکە لەسەر شێوەی موصحەف درووست کراوە و ئەپێکی سەرکەوتووە بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و iOS دەبێت. وە دەتوانیت دەنگی خۆت تۆمار بکەیت و پاشان بینێریت دوایی بەشێوەیەکی سەرهێڵ هەڵەکانت پێ دەڵێن. ناوی ئەپکەکە بریتییە لە (اتلوها صح) و لەم بەستەرانەی خوارەوە دەتوانن دایبگرن:

لینکی ڕاستەوخۆ بۆ سیستەمی iOS: 

iOS

لینکی ڕاستەوخۆ بۆ سیستەمی ئەندرۆید:

Android

تێبینی: ئەگەر ئەو دوو لینکە کێشەی هەبوو لە سایتی سەرەکیەوە دایبەزێنن: http://www.quran.sa.com

بۆچونی تۆ