ئەندرۆید
18, ئایار 2016
ئەپی (خواپەرستی نەک شەخس پەرستی) لە فرۆشگای پلەی ستۆر بڵاو کرایەوە

دوای چەند مانگێک کارکردن وە چەند جارێک دواکەوتن بەیارمەتی چەند برایەک گروپی ” Kurdish Islamic Apps ” توانیان ئەپی
(خواپەرستی نەک شەخس پەرستی) تەواو بکەن وە بەشێوەیەکی مۆدێرن بونیادی بنێن بۆ سیستومی وەگەڕخەری ئەندرۆید، ناوەڕۆکی بەرنامەکە وەرگیراوە لە کتێبی ” خواپەرستی نەک شەخس پەرستی ” لە نوسینی زانای ڕێزداری کورد
(د.عبداللطيف احمد) پێش نوێژ و وتار خوینی مزگەوتی بەهەشت لەسلێمانی.
بەرنامەکە پێویستە بۆ هەموو مسوڵمانێک بۆئەوەی بزانێ:
۱. خوا پەرستی بە تاک و تەنها کامەیە.
۲. شەخس پەرستی کامەیە.
۳. شەخس پەرستان کێن.
٤. شوبهەی شەخس پەرستان کامەیە وە هەڵوەشینەکانیان کامەیە.
بەرنامەکە ئەم تایبەتمەندیە گرنگانە لەخۆدەگرێ:
۱. بڵاوکردنەوە بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
۲. گەڕان.
۳. زیادکردن بۆ لیستی دڵخوازەکان.
٤. گۆرینی فۆنت و قەبارەکەی.
۵. دیاریکردنی دەق بەدەست داگرتن.
٦. گونجان بۆ سەرجەم ئەو ئامێرانەی بەسیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید کار دەکەن.
لە کۆتایدا داواکارم لەخوای باڵادەست بیکاتە هۆی هیدایەت و ڕاستکردنەوەی دینی خەڵکی و سوود گەیاندن بە مسوڵمانان وە لە ئێمەشی قبوڵ بکات وە تەنها لەبەر ڕەزامەندی ئەو بوبێت.
لینکی گوگڵ پلەی ستۆر: https://goo.gl/6gGw0I
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.