ئەندرۆید 18, ئایار 2016

لینۆڤۆ مۆتۆ بە بە فەرمی هەردوو مۆبایلی Moto G4 و Moto G4 Plus نمایش کرد

motog4ss-768x433

کۆمپانیای مۆتۆ ” مۆتۆرۆلای پێشتر ” کە لە ئێستادا خاوەنداریەکە و موڵکی کۆمپانیای لینۆڤۆیە، دوێنی دوو مۆدیلی نوێی لە هەردوو مۆبایلی Moto G4 و Moto G4 Plus نمایش کرد ئەویش لە چوارچێوەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە پایتەختی وڵاتی هیندستان لە شاری نیودەلهی چونکە ئەو شارە بە یەکێک لە بازەڕە گرنگەکانی ئەو کۆمپانیایە دادەنرێت چونکە لە پلەی دووەمی پڕفرۆشترین بازاردێت لە دوای وڵاتی بەڕازیل.

هەردوو مۆبایلەکە لە شێوەی دەرەکی و دیزاین هاوشێوەی یەکن، ڕوونماکەیان بە قەبارەی ٥.٥ ئینچە بە ڕوونی Full HD کە پارێزراوە بە چینی گۆرێلا گلاس ٣ کە دژە شکان و ڕووشانە، لەگەڵ بوونی پەنجە مۆر لە بەشی پێشەوەی مۆبایلی G4 Plus.

بە هەمان شێوە هەردوو مۆبایلەکە پرۆسێسەرەکەیان بریتیە لە سناپدراگۆنی ٦١٧، وە مۆبایلی مۆتۆ G4 ڕامەکەی ٢ گێگابایتە لەگەڵ بوونی یادگای ١٦ و ٣٢ گێگابایت، وە مۆبایلی مۆتۆ G4 Plus بۆ یادگای ١٦ گێگابایت ڕامەکەی ٢ گێگابایتە وە بۆ یادگای ٣٢ گێگابایت ڕامەکەی ٣ گێگابایتە وە یادگای ٦٤ گێگابایت ڕامەکەی ٤ گێگابایتە.

کامێرای پێشەوەی سێڵفی هەردوو مۆبایلەکە ٥ مێگاپیکسڵە وە کامێرای دواوەی مۆتۆ G4 ١٣ مێگاپیکسڵە و کامێرای دواوەی مۆتۆ G4 Plus ١٦ مێگاپیکسڵە.

باتری هەردوو مۆبایلەکە ٣,٠٠٠ ملی ئەمپێرە و پشتگیری بارگاوی کردنەوەی خێرا دەکات وەک کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە بە ١٥ خولەکی بارگاوی کردنەوە دەتوانی تا ٦ کاتژمێر قسەی پێ بکەیت، وە هەردوو مۆبایلەکە بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید ٦.٠ کار دەکەن.

ئەم دوو مۆبایلە دوێنی لە ماڵپەڕی ئەمەزۆن تایبەت بە وڵاتی هیند بەردەست بوو بۆ فرۆشتن، وە مانگی داهاتوو بە فەرمی لە بازاڕەکانی جیهان بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن بە نرخی: ١٦٩ پاوەنی ئیسترلەینی بۆ جۆری G4، وە وە ١٩٩ پاوەنی ئیسترلەینی بۆ جۆری مۆتۆ G4 پڵەس.

تاگەکان Lenovo moto moto g4 moto g4 plus
بۆچونی تۆ