بابەتی گرینگ
19, ئایار 2016
مایکڕۆسۆفت بەشی مۆبایلە کلاسیکەکانی نۆکیا بە کۆمپانیای فۆکسکۆن دەفرۆشێت.
دوێنێ چوارشەممە بەرواری ١٨\٥\٢٠١٦ مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند کە گەیشتووەتە ڕێکەوتنێک بۆ فرۆشتنی بەشی مۆبایلی نۆکیا کلاسیکەکان بە کۆمپانیای فۆکسکۆنی چینی بەبڕی ٣٥٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی. وەکو بەشێکیش لەو ڕێککەوتنە پێویستە فۆکسکۆن بەشی مۆبایلی مایکرۆسۆفت لە ڤێتنام وەربگرێت و هەر لەو ڕێکەوتنەشدا ٤٥٠٠ فەرمانبەر دەگوازرێنەوە بۆ فۆکسکۆن یان هەلی کارکردنیان هەیە لە فۆکسکۆن.
جێگای ئاماژەیە مایکرۆسۆفت بەردەوام دەبێت لەگەشەپێدانی ویندۆز ١٠ی مۆبایل و پشتگیری کردنی تەلەفۆنەکانی لومیا و مۆبایلەکانی کۆمپانیاکانی تری وەکو ئەیسەر و ئەلکاتێل و ترینیتی و ڤایۆ.
شایەنی باسە، مایکرۆسۆفت گشت بەشەکانی بەشی مۆبایلە کلاسیکەکانی نۆکیا وەکو بەشی براندەکان و نەرمەکاڵا و خزمەتگوزارییەکان و…ھتد بۆ فۆکسکۆن دەگوازێتەوە. وا چاوەڕوان دەکرێت گواستنەوەکە لە نیوەی ئەمساڵی ٢٠١٦ کۆتایی پێبێت و دابخرێت.
پێم وایە ئەم هەنگاوەی مایکرۆسۆفت هەنگاوێکە بۆ لەخۆداڕنینی ئەو مۆبایلە کلاسیکانەبوو کەدەبوایە گرنگیان پێ بدات و تا ئێستاش بەکارهێنەری خۆیان هەبە بەڵام هەرچی مایکرۆسۆفت دەیەوێت زیاتر جەخت لەسەر ویندۆز ١٠ مۆبایل و ئەو مۆبایلانە بکات کە بەو سیستەمە ئیش دەکەن و لەو ڕووەوە بێتە پێشەوە.
سەرچاوە BBC
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!