10
بابەتی گرینگ 19, ئایار 2016 بۆچوون

کۆنگرەی 2016 I\O لەلایەن گووگڵەوە بەڕێوەچوو + زانیاری دەربارەی بەرهەمەکان بخوێنەوە.

google_io_2016_logoکۆنگرەی گووگڵ ناسراو بە I\O بۆ ساڵی 2016 کە دوێنێ دەستی پێکرد چەند نوێکارییەک و بەرنامە و ئامێری VR ڕاگەیاندران و زانیاری زیاتر لەسەر تەواوی کۆنگرەکە دەتوانن لەم لینکە دەست بخەن: https://events.google.com/io2016/ . شایەنی باسە، گووگڵ دوو بەرنامەی پەیوەندی ڕاگەیاند بەناوی Allo کە بەرنامەیەکی پەیوەندیە بۆ گفتوگۆ، وە بەرنامەی duo بەرنامەیەکی تری زیرەکی تری گووگڵە تایبەت بە پەیوەندی ڤیدیۆیی گووگڵ.

هەر لە میانەی کۆنگرەکە، گووگڵ ئامێری VRی ڕاگەیاند بەنێوی daydream و هەروەها گەرموگوڕتر لەو بابەتانەش، گووگڵ وەشانێکی نوێی لە سیستەمی زیرەکی کاتژمێرەکان بڵاوکردەوە کە Android Wear 2.0ـیە. وچەندان نوێکاری بەرچاوی تێدا کراوە لە نەخشی وەگەڕخەرەکەی و وە شێوازێکی نوێی نوسین. سەرەڕای ئەم هەموو شتەی کە لەلایەن گووگڵەوە نمایشکرا، گووگڵ یەکێک لە باشترین ڕاگەیاندنەکانی بریتی بوو لە وەشانێکی نوێی Android studio بۆ گەشەپێدەرانی ئەندرۆید کە نوێکاری لە تایبەتمەندیەکانیدا کراوە.

شایەنی باسە، گووگڵ ڕایگەیاندووە کە 65 بلیۆن ئەپڵیکەیشن داگیراوە لە فرۆشگای پلەی ستۆر و لەپاڵ ئەو ڕاگەیاندنانەش ئاماژە بەوەدرا کە وەشانێکی ئەزموونی AndroidN ئامادەیە و گوگڵ ڕایگەیاندووە کە زووترین کات بۆ تاقیکردنەوە بڵاویدەکەنەوە.

چاوەڕوانی هەواڵ و زانیاری زیاتر بن!

بۆچونی تۆ