بابەتی گرینگ
22, ئایار 2016
کۆمپانیای گوگڵ بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای Levi’s چاکەتێکی هۆشمەند بەرهەم دەهێنێت

کۆمپانیای گۆگڵ لە میانەی کۆنگرەی ” IO ” چاکەتێکی هۆشمەند ڕاگەیاند بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای Levi’s بە ناوی Jacquard، بۆ پاسیکلسوران کە لە ڕێگەی ئەو دوگمانەی لەسەر قۆڵی چاکەتەکەیە دەتوانێت فایلی دەنگی بگۆڕێت، و وەڵامی پەیوەندی بداتەوە وە هەندێ خزمەتگوزاری دیکە بۆ ئەوەی پاسکیل سوار لە کاتی لێخوڕیندا سەرقاڵی مۆبایل نەبێت و توشی ڕوداوی نەخوازراو نەبێتەوە وە لە لایەن ژمارەیەکی زۆر خەڵکەوە داوا کراوە وا بڕیارە ساڵی ٢٠١٧ ئەم چاکەتە بە فەرمی بەردەست ببێت بۆ فرۆشتن لە بازاڕەکاندا.

سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.