بابەتی گرینگ
26, ئایار 2016
بۆچوون
کۆمپانیای ZTE بەفەرمی مۆبایلی هۆشمەندی Axon 7ـی ڕاگەیاند

دوای ئەوەی کۆمپانیای ZTE ساڵی پار مۆبایلی Axon Proـی خستە بازاڕەوە، سەرکەوتنێکی باشی تۆمارکرد و ئەمڕۆش مۆبایلە نوێیەکەی بەردەست دەبێت لە وڵاتی چین، مۆبایلە نوێیەکە تایبەتمەندی بەرزی هەیە و بەرهەمی وڵاتی چینە، تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە :
- لاشەیەکی گەورە و دروستکراو لە ئەلەمنیۆم.
- وە بە دوو ڕەنگ بەردەست دەبێت ئاڵتونی و خۆڵەمێشی.
- قەبارەی ڕوونماکەی ٥.٥ ئینچ بە ڕوونیەکی زۆرباش 1440 × 2560 پێکسڵ.
- کامێرای دواوەی ٢٠ مێگا 1/8F پێکسڵ و کامێرای پێشەوەی لە بەرامبەردا 8 مێگاپێکسڵ.
- لەگەڵ هەستەوەری پەنجە مۆری.
- بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆیدی ٦.٠ ناسراو بە مارشماڵۆو کاردەکات.
- مۆبایلەکە بە هاردوەیرێکی بەهێز کە پشتگیری لە ڕامی ٤ تا ٦ گێگا بایتی دەکات.
- لەگەڵ پڕۆسێسەری خێرا ٨٢٠ـی سناپدراگۆنی کۆمپانیای کوالکۆم.
- لەگەڵ یادگایەکی ٦٤و ١٢٨ گێگابایتی، وە پشتگیری یادگای دەرەکی دەکات لە جۆری MicroSD.
- پاتریەکی بەهێز بە توانای ٣١٤٠ میلی ئەمپێر و پشتگیری لە تەکنەلۆژیای خێرا بارگاوی بوونەوە دەکات.
- وە بەم نزیکانە دەگاتە بازەڕەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.