بابەتی گرینگ
29, ئایار 2016
کۆمپانیای LG بە فەرمی تابلێتی G Pad III 8.0 بە تایبەتمەندی ناوەند و نرخێکی گونجاو ڕاگەیاند

ئامێری تابلێت یەکێکن لەو ئامێرانەی لە بازاڕەکان زۆرترین خواستی لەسەرە بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان لە خوار ١٠ ساڵە، هەمیشەش بەکارهێنەران و کڕیاران بە دوای تابلێتێکن کە تایبەتمەندی باش و نرخی گونجاو بێت، کۆمپانیای LG كۆری چەند ڕۆژێک پێش ئێستا یەکێک لەو تابلێتانەی خۆی لە زنجیرەی G Pad بە فەرمی ناساند کە تایبەتمەندی مامناوەندە و نرخی گونجاوە.
تایبەتمەندییەکانی ئەم تابلێتە:
- ناو: G Pad III 8.0.
- ڕوونما: ڕوونماکەی ٨ ئینچە بە ڕوونی 1920*1200 پیکسڵ بە تەکنەلۆژیای ڕەنگی TFT.
- پرۆسێسەر: کۆمپانیای کوالکۆم سناپدراگۆن ٤٠٠، بە تەرەدودی ١.٥ گێگاهێرتز بە پێوەری ٦٤ بیت.
- ڕام: ٢ گێگابایت.
- یادگا: یادگای ناوەکی ١٦ گێگابایت لەگەڵ پشتگیری کردن لە ڕێگەی یادەوەری دەرەکی لە جۆری MicroSD تا ٢ تێرابایت.
- کامێرا: کامێرای پشتەوە ٥ مێگاپیکسڵ و تۆمار کردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 1080p@30fps وە کامێرای پێشەوە ٢ مێگاپیکسڵ.
- پەیوەندی: پشتگیری لە نەوەی چوارەمی تۆڕەکانی پەیوەندی دەکات، وە پشتگیری لە دەرچەی USB دەکات.
- سیستەمی وەگەڕخەر: پشتگیری لە وەشاندی ئەندرۆید ٦.٠.١ دەکات ناسراو بە مارشمالۆو.
- باتری: ٤٨٠٠ ملیئەمپێر.
- سیم کارد: پشتگیری لێ دەکات.
- ڕەنگ: تەنها ڕەش.
- نرخ: ١٨٥$ـی ئەمریکی.
- کاتی بەردەست بوون: تا ئێستا دیاری نەکراوە.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.