ئای ئۆ ئێس
29, ئایار 2016
ساڵێک بەسەر تەمەنی خزمەتگوزاری Google Photos تێدەپەڕێت
ساڵێک لە تەمەنت پیرۆز Google Photos. شایەنی باسە و بەگوێرەی پۆستێک لەسەر بڵۆگی گووگڵ، ئەم خزمەتگوزارییە لە ساتەوەختی ڕاگەیاندنیەوە تاوەکو ئێستا ١.٦ بلیۆن جوڵە و کۆلاژ و فیلمی لە وێنەکانی ئێوە دروست کردووە. جێگای ئاماژەیە تایبەتمەندی هەوری لەو خزمەتگوزارییەدا نزیکەی ١٣.٧ پێتابایتی بۆ بەکارهێنەران گەڕاندووەتەوە و بەمەش بۆشایی زیاتر لەسەر مۆبایلەکانیان دەستەبەربووە. ئەمە سەرباری ئەوەی کە Google Photos ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات وێنەکانیان بە ڕوونی بەرز بە بێ سنوری بەرزبکەنەوە ناو گووگڵ درایڤ بەڵام کە بە ڕوونی بنچینەیی وێنەکە خۆی بەرزبکەنەوە ئەوا لەسەر ڕێژەی گووگڵ درایڤەکەیان هەژمار دەکرێت.
بەگوێرەی بەدواداچوونی Android Police کە توانیویەتی وەشانێکی نوێی Google Photos دزە پێ بکات و بۆی دەرکەوتووە کە لەمەودوا خاوەنانی مۆبایلی نێکسەس لەڕێگەی ئەپی Google Photos دەتوانن وێنە و ڤیدیۆ بەبێ سنوری بە ڕوونی بنچیینەیی بەرزبکەنەوە ناو ڕاژەی هەوری گووگڵ و جگە لەوەش ئەپەکە لەوانەیە توانای دەستکاریکردنی وێنەی بەهێزتر و بەهێزتر بکرێت.
یەکێکی تر لە تایبەتمەندییە ناوازەکانی Google Photos برتییە لە Google Assistant كە لەڕێگەیەوە چەندین کاری گرنگ ئەنجام دەدرێن و پێشبینی دەکرێت لەداهاتوو توانستی سڕینەوەی وێنەی دووبارە و تەڵخ (Blurry) بۆ زیادبکرێت کە ئەمەش ڕێگە خۆشکەرە بۆ بەردەستکردنی بۆشایی زیاتر لە مۆبایلەکەت و ڕاژەی هەوری.
ئەم خزمەتگوزارییە وەکو ئەپ بۆ سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس لە کۆگاکانی گووگڵ پلەی و ئەپستۆر دەست دەکەوێت و دەتوانن چێژ لەبەکارهێنانی وەربگرن.
سەرچاوە Engadget
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!