بابەتی گرینگ
29, ئایار 2016
بەم زووانە تایبەتمەندییە ناوازەکە ناسراو بە Content-Aware Crop بۆ فۆتۆشۆپ زیاددەکرێت
لەکۆتاییدا کۆمپانیای ئەدۆبی تایبەتمەندییە ناوازەکە بۆ ئەدۆبی فۆتۆشۆپ زیاد دەکات کە بریتییە لە تایبەتمەندی Content-Aware Crop بۆ ئامێری Crop کە بەهۆیەوە وێنە لارەکانمان ڕاست دەکەینەوە و بەبێ ئەوەی لا سپییەکان لەلای ڕاست و چەپەوە دیاربمێنن بەڵکو تایبەتمەندنی ناوبراو خۆکارانە و لەڕێگەی بزوێنەرە ئەلیترۆنییەکەیەوە لایەکان پڕدەکاتەوە بێ ئەوەی هەستی پێ بکرێت.
شایەنی باسە لەم ڤیدیۆیەی خوارەوەدا بەڕێوەبەری بەرهەمەکان Stephen Nielson لە ئەدۆبی نمایشی ئەو تایبەتمەندییە دەکات و دوو نمونەمان پێشان دەدات کە چۆن ئەم تایبەتمەندییە یاریدەدەرە بۆ ڕێککردنەوەی وێنەکانمان. بفەرموون بینەری ڤیدیۆکە بن.
سەرچاوە Photoshop Blog
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!