بابەتی گرینگ
1, حوزهیران 2016
سامسۆنگ سبەی لەشاری نیۆرك كۆنگرەیەكی تایبەت دەبەستێت

سەرباری سەرقاڵی جیهانی تەكنەلۆژیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە كۆنگرەی گووگڵ ئای ئۆو و ئێستاش بە پێشانگای كۆمپیوتێكس لە وڵاتی تایوان و وا كۆنگرەی ئەپڵیش نزیك دەبێتەوە. ئەوا سامسۆنگ خۆی پێش خست و بانگهێشتنامەی بۆ میدیاكان ناردووە بەمەبەستی گرێدانی كۆنگرەیەك لەشاری نیۆرك كاتژمێر ٥ی ئێوارە كە بەرامبەرە بە ١٢ی شەو بەكاتی هەولێر.
سەبارەت بەوەی سامسۆنگ چی ڕادەگەیەنێت شتێكی وەها ئاشكرا نەكراوە جگەلەوەی كە بەنیازە باس لەو ئامێرانە بكات كە لەبەردەكرێن Wearable Devices.
كەواتە هەوادارانی سامسۆنگ چاوەروان بن سبەی كاتژمیر ١٢ی شەو بەكاتی هەولێر سامسۆنگ لەشاری نیۆرك لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كۆنگرە دەبەستیت و با بزانین چی نمایش دەكات.
سەرچاوە درۆیدلایف
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!