بابەتی گرینگ
1, حوزهیران 2016
كۆمپیوتێكس ٢٠١٦: كوالكۆم چیپێكی نوێی بۆ ئامێرە Wearableـەكان نمایشكرد
لەمیانەی بەشدارییان لە پێشانگای كۆمپیوتێكس ٢٠١٦، كۆمپانیای كوالكۆمی بەرهەمهینی پرۆسێسەرەكان چیپیكی نوێی نمایش كرد بەناوی سناپدراگۆن وێیەر ١١٠٠ كە ئامانج لێی زیاتر ئەو ئامێرانەیە كە توانستی كەمتر لە كاتژمێریان هەیە وەكو Fitness Tracker وSmart Headset و چەندین ئامێری تر.
شایەنی باسە كوالكۆم لە ماوەی رابردوو چیپی سناپدراگۆن وییەر ٢١٠٠ـی بۆ كاتژمێرە زیرەكەكان بڵاوكردووەتەوە كە توانستی لە چیپی ١١٠٠باشترە و باشتر كردارەكان جێبەجێ دەكات.
سەرچاوە WCCFTech
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!