بابەتی گرینگ
1, حوزهیران 2016
كۆمپیوتێكس ٢٠١٦: پاتریۆت بیرگەیەكی جۆری SSD بەقەبارەی ٢ تێرابایت ڕاگەیاند

لەمیانەی بەشداریكردنیان لە پێشانگای كۆمپیوتێكس ٢٠١٦ بۆ تەكنەلۆژیا، كۆمپانیای پاتریۆت بیرگەیەكی جۆری SSD بە توانای ٢ تێرابایت لەتەنها لاشەیەكی ٢.٥ ئینجیدا ڕاگەیاند.
وادیارە لەگەڵ دابەزینی نرخی بیرگەی SSD ئەوا كۆمپانیاكان لەهەوڵی ئەوەدان گێگابایتی زیاتر پێشكەش بكەن بە نرخی كەمتر. ئەوەتا كۆمپانیای پاتریۆت لەم دواییانەدا نرخی ١ تیرابایتی بیرگەی SSD بە ٣٢٥ دۆلاربووە. وا پێش بینی دەكرێت نرخی ئەم جۆرە تازەیەش لە ٥٠٠دۆلار تێپەڕ نەكات و بەمەش نرخی ئەم جۆرە بیرگەیە وردە وردە كەم دەبێتەوە و خەڵكی زیاتر ڕووی لێدەكەن.
سەرچاوە دیجیتاڵ ترێندز
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!