بابەتی گرینگ
1, حوزهیران 2016
كۆمپیوتێكس٢٠١٦: كاتژمێرێكی زیرەك لەسەر شێوەی ئەپڵ وۆچ نمایشكرا بەڵام جیاواز

ئەم كاتژمێرە لە پێشانگای كۆمپیوتێكسی ٢٠١٦ لە تایپەی پایتەختی تایوان نمایشكرا لەلایەن كۆمپانیایەك بەناوی Westin و لەسەر شێوەی ئەپڵ وۆچە بەڵام جیاوازی ئەم كاتژمێرە زیرەكە بریتییە لە بوونی شوێنی سیمكارد و كامێرایەك بە ڕوونی 0.3 مێگاپێكسڵ.
ئەم كاتژمێرە ناوی MWS150ـەیە و پرۆسێسەری جۆری میدیاتێكی لەسەرە و شاشەكەی ڕوونی ٢٤٠ بە ٢٤٠ پێكسڵە. كەواتە ئەپڵ لەكوێی كێبەركێی ئەمەت پێ دەكرێت؟!
سەرچاوە سی نێت
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!