هەواڵ
24, نیسان 2012
هێرشی ئه‌لیكترۆنی كرایه سه‌ر ئێران.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاندوه، كه سیسته‌می ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كانی ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه روبه‌ڕوی هێرشبوهتهوه، به‌ڵام پسپۆڕه‌كانی پێویستیان به دو تا سێ رۆژ هه‌یه بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئاسه‌واری هێرشه‌كه‌و چاره‌سه‌ركردنی. ئه‌و ڤایرۆسه ئاراسته‌ی سیسته‌می ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندیه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران كراوه‌و به‌وهۆیه‌وه ناچاربون سیسته‌می كارگێڕی ببڕن له‌و دورگه‌یه‌ی كه زۆربه‌ی نه‌وتی خامی ئێرانی لێوه هه‌نارده ده‌كرێت.
پێشتریش ڤایرۆسێك ئاراسته‌ی وێستگه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران كرا‌و به‌هۆیه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك كاركردن له‌و وێستگانه راگیرا. له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی، هه‌ریه‌كه له وڵاتانی ئهمهریكاو ئیسرائیل تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه.
سه‌رچاوه سبه‌ی