10
ئەندرۆید 3, حوزه‌یران 2016

وەشانی دووەم لە ئەپی (مانگی ڕەمەزان) بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید وەشێنرا

13336190_577602532419925_598352010_n

سوپاس بۆخوای گەورە دوای تێپەربونی کەمتر لە ساڵێک بەسەر دەرچونی وەشانی یەکەمیدا گروپی ” Kurdish Islamic Apps ”  ئەمساڵ توانیان وەشانی دووەمی ئەپی (مانگی ڕەمەزان) بە فەرمی بوەشێنین بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید بە کۆمەڵیک گۆڕانکاری نوێووە، ناوەڕۆکی ئەپەکە وەرگیراوە لە چوار نامیلکەی بەسود لە وەرگێڕانی سەنتەری ڕۆشنبیری کارا.

گۆڕانکارییەکان لە وەشانی دووەم:

١. سەر لەنوێ دیزاین کراوەو و داڕێژراوەتەوە بە ماتێریاڵ دیزاین.

٢. چاککردنی هەڵەکان لە دەقەکاندا.

۳. گۆڕینی ڕووکار بەشێوەیەکی گشتی.

٤. گونجانی زیاتر بۆ ئەو ئامێرانەی بە وەشانە کۆنەکانی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید کاردەکەن.

۵. زیادکردنی تایبەتمەندی تر. لایک و هاوبەشی پێکردن.

هیوادارین ئەم ئەپە ببێتە هۆی ئەوەی مانگی ڕەمەزان بە پلان و چالاکانە و بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوای گەورەو لەسەر سوننەت بەڕێ بکەن

لینکی گوگڵ پلەی ستۆر: https://goo.gl/5aaaNv

بۆچونی تۆ