ئای ئۆ ئێس
3, حوزهیران 2016
ئەپڵیکەیشنی فەرموودەکانی پێغەمبەر بۆ ئایفۆن بۆ ماوەیەکی کاتی بووەتە خۆڕایی (نرخی پێشوو 4.99$)
ئەم پەرتووکانەی لە وێنەکەی سەرەوە دیارن گشتی لەم ئەپە ناوازایە بوونیان هەیە بە چەندین تایبەتمەندی بەرز لەوانە گەڕانی سادە و پێشکەوتوو و دانان و لابردنی حەراکاتەکانی زمانی عەرەبی لەسەر وشەکان و دیاری کردنی فەرموودە گرنگەکان و چەندان تایبەتمەندی تری بەرز.
شایەنی باسە، ئەم ئەپە بێ بەرامبەر نییە و نرخی ٤.٩٩$ بەڵام بەهۆی نزیک بوونەوەی مانگی ڕەمەزان گەشەپێدەری ئەپەکە بڕیاری داوە بۆ ماوەیەکی کاتی بیکاتە خۆڕایی و موسڵمانان بتوانن بێ بەرامبەر بۆخۆیانی دابگرن و ئێوەش پەلە بکەن و بە پەنجە نان بەم وێنەی خوارەوە بۆ خۆتان بەخۆڕایی دایبگرن:

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!