ئای ئۆ ئێس
5, حوزهیران 2016
ڕەمەزانتان پیرۆز و دیاری ڕەمەزان بۆ ئێوە!
ڕەمەزانتان پیرۆزبێت و بەهیوای ئەوەی گشت لایەک ئەم مانگە بە پەرستش و پاڕانەوە و نوێژ بەسەر ببەن. خۆشەویستان لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان یەکێک لە بەناوبانگترین ئەپەکانی کاتەکانی بانگ بەناوی Ela-Salaty لەلایەن کۆمپانیای ئایفۆن ئیسلامەوە کراوەتە دیاری بۆ موسڵمانان کە پێشتر نرخەکەی ٤.٩٩$ بووە و ئێستا بێ بەرامبەرە بۆ ماوەیەکی کاتی و ئێمەش لێرەوە بۆ کوردزمانانی بڵاودەیکەینەوە و بەهیوای ئەوەی سودی لێوەربگرن.
شایەنی باسە ئەم ئەپە لە بەناوبانگترین ئەپەکانی کاتی بانگەکان بۆ تەواوی شارەکانی جیهان بە هی کوردستانیشەوە بە بوونی تایبەتمەندی جیاواز کە لە هیچ یەکێک لە ئەپە هاوشێوەکانی بونییان نییە.
بۆ داگرتنی ئەپەکە پەنجە لەم وێنەی خوارەوە بدە و پیرۆزت بێت!

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!