ئەندرۆید
7, حوزهیران 2016
باشترین سێ مۆبایلی هۆشمەند لە ڕووی خێرایی بارگاوی کردنەوە

١. مۆبایلی LG G5 کە بە یەک کاتژمێر و چارەگێک بارگاوی کردنەوە، دەتوانێت تا ٦ کاتژمێر ڤیدیۆ و یاری و ئینتەرنێت…هتد پێ بکرێت.

٢. مۆبایلی GALAXY S7 کە بە یەک کاتژمێر و نیو بارگاوی کردنەوە دەتوانێت تا ٦ کاتژمێر و نیو کاربکات بە بەردەوامی، گالاکسی ئێس ٧ ئێچ یەک کاتژمێر و ٤٠ خولەکی دەوێت تا بە تەواوی بارگاوی ببێتەوە.

٣. مۆبایلی HTC 10 بە یەک کاتژمێر و ٤٠ خولەک بارگاوی کردنەوە دەتوانێت تا ٧ کاتژمێر و چارەکێک کار بکات بە بەردەوامی.

تێبینی: نابێت ئەوەشمان بیر بچێت کە بەم دواییانە گەورە کۆمپانیای چینی ناسراو بە ئۆپۆ لە مۆبایلی Oppo F1 Plus و Oppo R9 نوێترین تەکنەلۆژیای بەکارهێناوە بە ناوی ” VOOC Flash Charge ” کە دەتوانی بە ٥ خولەکی بارگاوی کردنەوە تا ٢ کاتژمێر قسەی پێ بکەیت، وە جگە لەوەی بارگاوی کردنەوەی مۆبایلەکە بە شێوەیەکی خێرا ئەنجامدەدرێت و بە کەمترین ماوە زۆرترین ڕێژەی بارگاوی بوونەوەی بۆ زیاد دەبێت.

سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.