بابەتی گرینگ 8, حوزه‌یران 2016

مۆبایلی Galaxy S7 Active بەرگر بۆ ساتە سەختەکان لەلایەن سامسۆنگەوە ڕاگەیاندرا

samsung-s7-active-official-7-770x450لەدوای ژمارەیەک زانیاری دزەپێکراو، لەکۆتایدا مۆبایلی Galaxy S7 Active بەفەرمی ڕاگەیاندرا. جیاواز لە گالەکسی ٧ ئێج ئەم مۆبایلە واتە گالەکسی ئێس ٧ ئەکتڤ ڕوونمایەکی ٥.١ ئینجی بە ڕوونی ٢٥٦٠*١٤٤٠ لە جۆری سوپەر ئەمۆلد هەیە. ئەم مۆبایلە پاتریەکەی توانستی بەرزە کە ٤٠٠٠ میلی ئەمپێرە لەکاتێکدا براکەی تەنها ٣٦٠٠ میلی ئەمپێرە.

s7-active-leaked-image-1-1024x683ئەوەی جێگای سەرەنجە ئەوەیە کە گالەکسی ئێس ٧ ئەکتڤ لە ڕووی ئەستوریەوە ٩.٩ ملم ئەستورە بەڵام گالەکسی ئێس ٧ ئێج تەنها ٧.٧ ملم ئەستورەیەکەیەتی ئەمەش بەهۆی ئەوەی گالەکسی ئێس ٧ ئەکتڤ بە مادەی تر ڕووپۆش کراوە لەبەر ئەوە ئەستوریەکەی زیاترە و بەمەش توانای بەرگەگرتنی دەبێت بۆ پێداکیشان و بەربوونەوە لەشوێنی بەرز و کەوتنە ناو ئاوەوە. دەربارەی تایبەتمەندیەکانی تری وەکو براکانی تری پڕۆسێسەری جۆری کوالکۆم سناپدراگۆن ٨٢٠ی لەسەرە و ڕامی ٤ گێگابایتە و بیرگەی ناوخۆیی ٣٢ گێگابایتە بەڵام شوێنی دەرچەی ئێسی دی هەیە و دەتوانیت بیرگەکەی زیاتر بکەیت. کامێرای پێشەوەی ئەم مۆبایلە ٥ مێگاپێکسڵە و هی پشتەوەی ١٢ مێگاپێکسڵە.

لەهەمووی سەرەنجڕاکێش تر بریتییە لە شاشەکەی کە بە گوتەی سامسۆنگ لەسەروی گۆرێلا گلاس ٤ـەوە چینێکی تری هەیە کە پۆلی کاربۆناتە و دەڵێت ئەمە بەسە بۆ ئەوەی گرەنتی بەربوونەوەی گالەکسی ئێس ٧ ئەکتڤ بکەین لە بەرزی ١ مەتر و نیوەوە تەنانەت ئەگەر ڕووە و ڕووش بەرببێتەوە. پێویست ناکات بە شان و باڵی هەڵبڵێم بەڵام بەڕاستی سەرەنج ڕاکێشە!

بفەرموون ڤیدیۆی ڕیکلامی سامسۆنگ گالەکسی ئێس ٧ ئەکتڤ ببینن:

سەرچاوە lowyat.net

بۆچونی تۆ