بابەتی گرینگ 10, حوزه‌یران 2016

مۆتۆرۆلا مۆبایلی Moto Z و Moto Z Forceی ڕاگەیاند

Moto+Z+Droid+gallery+4مۆتۆرۆلا کە ئێستا لەلایەن لیۆنۆڤۆوە خاوەندەریەتی دەکرێت، دوو مۆبایلی نوێی بەناوەکانی مۆتۆ زێد و مۆتۆ زێد فۆرس ڕاگەیاند. کەواتە مۆتۆرۆلا لەپاش مۆتۆ ئێکسەوە وا زنجیرەیەکی تری لە زنجیرەی زێد دەست پێ کرد و لەم دوو مۆبایلەش مۆتۆرۆلا ئاراستەی گۆڕیوە و بە دیزایینە جوان و قەشەنگەکەی سەرساممان دەکات و ئەمە جگە لەوەی مۆبایلەکان هەردووکی لە جۆری مۆدیولەرن واتە توانستیان هەیە بە زیادکردنی پارچەی زیاتر بۆ مۆبایلەکە لە ڕێگەی ئەو پارچە زیادانەوەی کە کۆمپانیا بەرهەمی هێناون لەوانە زیادکردنی پاتری و کەڤەر و بڵندگۆ و چەندین شتی تر.

ئەوەی جێگای سەرەنجی ئامادەبووانی نمایش بووە بریتییە بووە لە قوربانیدانی دەرچەی بیستۆکی گوێ کە بە دەرچەی 3.5mm Audio Jack ناسراوە لەبەرخاتری تەنککردنەوەی مۆبایلی مۆتۆ زێد بۆ تەنکترین مۆبایل لە جیهاندا کە تەنکییەکەی تەنها ٥.١٩ ملم و وەکو جێگرەوەش بۆ دەرچەی بیستۆکی گوێ لەڕێگەی دەرچەی USB-Cـەوە بیستۆک پەیوەست دەکرێـت بە مۆبایلەکەوە. بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایا ئەو جۆرە هەنگاوانە بە سوودن بۆ لیۆنۆڤۆ بۆ ئەوەی خۆی بخزێنێتە ناو بازاڕی مۆبایلەوە و پشکی گەورە بۆ خۆی مسۆگەر بکات؟! جارێ نازاندرێت.

وەکو لەسەرەوە ئاماژەمان پێیدا مۆتۆرۆلا پەردەی لەسەر Moto Mods لادا کە تایبەتمەندییەکە هەردوو مۆبایلی ناوبراو لەپشتەوە دەزوویان بۆ دانراوە تا بتوانرێت ئەو پارچە زیادانەی کە بۆی بەرهەمهێندراون پێیانەوە بلکێندرێن و پارچەکانیش بریتین لە پاتری زیادە و بڵندگۆ و ئامێری ماڵەوە لەلایەن کۆمپانیا جیاجیاکانەوە.

شایەنی باسە، کۆمپانیای لێنۆڤۆ هەنگاوێکی گەورەی ناوە لەبواری دیزاییندا ئەویش لابردنی دەرچەی بیستۆک لەبەرخاتری دیزایینەکەی ئەمە هەرچەندە یەکەم کۆمپانیا نییە ئەو کارەی کردبێت چونکە پێشتر ئینتڵ و LeEco چینی ئەو هەنگاوەیان لە دوایین بەرهەمەکانیان ناوە.

mg4980جێگای ئاماژەیە، مۆبایلی مۆتۆ زێد لەچاو نەوەی مۆتۆ ئێکس زۆر پێشکەوتووترە و پڕۆسێسەری جۆری سناپدراگۆن ٨٢٠ی لەسەرە و ڕامی ٤ گێگایە و ڕوونماکەی کەمێک بچوکترە کە پانتایی ٥.٥ ئینجی هەیە بە ڕوونی ٢٥٦٠ بە ١٤٤٠ پێکسڵ بۆ هەر ئینجێکیش  ٥٣٥ پێکسڵی هەیە. کێشی ئەو مۆبایلە ١٣٦ گرامە بەتەنها! و دەربارەی کامێراکەشی هی پشتەوەی ١٢ مێگاپێکسڵە بە تایبەتمەندی Optical Image Stabilization و Laser Focus و فەتحەی ١.٨ ئەپێرچەر. کامێرای پێشەوەیشی ٥ مێگاپێکسڵە. لەپشتەوەی دووانە ڕووناکی ئێڵ ئیدی ئاست بەرزی هەیە بۆ هاوکاریکردنی کامێراکە تا وێنە بەجوانترین شێواز بگرێت.

mg5010دەربارەی تایبەتمەندیەکانی براکەی کە مۆتۆ زێد فۆرسە، ئەوا تایبەتمەندییەکانی بەرزترن بەڵام کەمێک ئەستورترە ئەویش بەهۆی بوونی پاتریەکی توانست بەرزتر بە ڕێژەی ٣٥٠٠ میلی ئەمپێر لەکاتێکدا مۆتۆ زێد پاتریەکەی تەنها ٢٦٠٠ میلی ئەمپێرە. هەروەها کامێرای پشتەوەی ٢١ مێگاپێکسڵە و تایبەتمەندی Auto Focus و Deep Trench Isolation کە ئەپڵ لە مۆبایلی ئایفۆن ٦ ئێس بەکاری هێناوە. ئەو مۆبایلە تەکنەلۆژیای Shattershieldی تێدابەکارهاتووە کە مۆتۆرلا بانگەشەی ئەوەی بۆ دەکات بەرگەی بەربوونەوە و شوخت و ئەم شتانە بگرێت. ئەوەی جێگای سەرەنجە ئەم مۆبایلە وەکو براکەی زۆر تەنک نییە بەڵام مۆبایلێکی توانست بەرز و بەهێزە و دەبێتە جێگای سەرەنجی ئەو بەکارهێنەرانەی کە ئارەزووی بەکارهێنانی مۆبایلی ئاست بەرزدەکەن.

دەربارەی بەردەست بوونی مۆبایلەکان وا دیارە جۆری یەکەم کە مۆتۆ زێدە لە مانگی ٩ی ئەمساڵ بە شێوەیەکی نێودەوڵەتی بەردەست دەبێت و ئەوەی تریش کە مۆتۆ زێد فۆرسە سەرەتا تەنها لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاودەکرێتەوە.

 

سەرچاوە ئینگاجێت

بۆچونی تۆ