ئای ئۆ ئێس
10, حوزهیران 2016
کۆکراوەی ئەپڵیکەیشنە کوردییەکانی ئەپستۆری ئەپڵ بۆ ئایفۆن و ئایپاد
خۆشەویستان بە پێویستمان زانی کە لە بابەتێکدا هەستین بە کۆکردنەوەی بەناوبانگترین و سوودمەندترین ئەپەکانی فرۆشگای ئەپڵ کە بە زمانی کوردی وەشێندراون و گەشەیان پێدراوە تاکو هەریەک لە تاکەکانی ئەم کۆمەڵگایە بتوانێت لەم بابەتە تایبەتەماندا بە ماوەیەکی کورت چاوێک بە دیارترین ئەپە تایبەتە کوردیەکاندا بخشێنێتەوە و لێیان سوودمەندبن. ئەپەکان لە چەند بوارێکدان وەک : (ئاینی، فەرهەنگ، پرسیار و وەڵام، وەرزش و چەند بوارێکی دیکە).
تێبینی: بۆ داگرتنی هەر ئەپێک پەنجە بنێ یان کلیک بکە لەم لینکانەی لەژێر ناوی ئەپەکان هەیە!
English-Arabic-Kurdish Dictionary
https://goo.gl/UkYqmH
یەکێک لە باشترین فەرهەنگەکانی وەرگێڕانی (ئینگلیزی-کوردی-عەرەبی)یە، و بە پێچەوانەوە دەتوانیت بە هەریەکێک لەو زمانانەب ویستت گەڕان بۆ زمانەکانی دیکە بکەیت، بۆیە بە یەکێک لە باشترین فەرهەنگەکان دادەنرێت زیاتر لە ٦٧٠٠٠ وشەی تێدایە لەگەڵ خوێندنەوەی وشەکان بۆ بەکارهێنەر.

English Kurdish Dictionary فەرهەنگی ئینگلیزی – كوردی
https://goo.gl/fvzYrd
ئهم فهرههنگی ئینگلیزی – كوردی یه زیاتر له ٢٧،٠٠٠ وشه له خۆ دهگرێت. وشهكان دابهش كراوون به سهر ٢٣ بهشهوه كه بریتین له (تهلارسازی، ئهستێرهناسی، زیندهوهرزانی، ڕووهكناسی، كیمیا، ئابووری، ئهلیكترۆنی، جوگرافیا، زهویزانی، ڕێزمان، ڕۆژنامهوانی، مافناسی، وێژه، بیركاری، میكانیك، پزیشكی، كهشناسی، فهلسهفه، فیزیا، زانستی ڕامیاری، دهروونناسی، كۆمهڵناسی، ئامار) ئهم فهرههنگه توانای خوێندنهوهی وشه ئینگلیزییهكانی ههیه.

English<>Kurdish (Karzan Dict)
https://goo.gl/9s4BnQ
یەکێک لە نایابترین فەرهەنگەکانە کە زیاتر لە ٦٤٠٠٠ وشە لەخۆی دەگرێت لەکاتی گەڕان بۆ وشەیەک بۆت دیاری دەکات کە جۆری وشەکە چییە وەک noun, verb, adv, adj… و فەرهەنگەکەش ٨ زمانییە!

فەرهەنگی قەڵەم عەرەبی<>کوردی
https://goo.gl/RzmQ3O
ئەم فەرهەنگە پێکهاتووە لە وەرگێڕی وشەییی لە عەرەبییەوە بۆ کوردی وە لە کوردییەوە بۆ عەرەبی. زیاتر لە ٦١٠٠٠ وشەی لەخۆی گرتووە بۆ بەشی عەرەبی بۆ کوردی و بۆ بەشی کوردی بۆ عەرەبی ٤٨٠٠٠ وشەی لەخۆی گرتووە.

Rebin Dictionary
https://goo.gl/hd4ejz
ئهم فهرههنگه زیاتره 40,000 وشه پێك هاتووه و یەکێکە لە باشترین فهرههنگە كوردییهکانی ناو ئهپستۆر كه توانای وهرگێرانی ههیه بۆ زمانهكانی (( ئینگلیزی -كوردی – عربی – فارسی – توركی )) بهبێ بوونی هێڵی ئینتهرنێت.

Tishk Dictionary
https://goo.gl/VTKS4Y
ئهم فهرههنگه له 50000 وشه پێك هاتووه و یەکێکە لە باشترین فهرههنگە كوردییهکانی ناو ئهپستۆر كه توانای وهرگێرانی ههیه بۆ زمانهكانی (( ئینگلیزی -كوردی – عربی – ئهڵمانی – فهرهنسی )) بهبێ بوونی هێڵی ئینتهرنێت.

Kurdish English Dictionary & Translator – Dict Box / وەرگێڕانى ئينگليزى كوردى
https://goo.gl/iqnSAF
فەرهەنگێكی زۆر باشە بۆ ئەوانەی ئینگلیزی فێردەبن. ژمارەیەكی زۆر وشەی تێدایە. زۆر سودمەندە بۆ بەكارهێنەر. پێویستت بە هیچی تر نابێت. بۆیە دایبگرە و سودی لێببینە.

Kurdish Quiz پرسیار و وەڵام
https://goo.gl/SnEUYl
ئەپی پرسیار و وهڵامی كوردی سهدهها پرسیاری لهخۆ گرتووه له چهندهها بواری جیاوازی وهكو وهرزش و ئاین و تهندروستی و جوگرافیا و مێژوو و چهندانی تر.

Yariga.Net
https://goo.gl/De7VfI
ئەپی تایبەت بە یاریگا.نێت کە ماڵپەڕێکی وەرزشی گشتییە کەبە زمانی کوردی رۆژانە نوێترین هەواڵ و زانیاری بڵاودەکاتەوە و گرنگی تەواو بە یاری تۆپی پێ دەدات.

ژیانی پێغەمبەران
https://goo.gl/oii9fu
ئەم ئەپە بە سوود وەرگرتن لە کتێبی (ژیانی پێغەمبەران) سەلامی خوایان لەسەربێت تێیدا پەرتووکەکە لەسەر شێوەی ئەپ ڕێکرخراوە و ژیانی پێغەمبەران بە شێوازێکی جوان دەتوانیت بخوێنیتەوە.

فریاگوزاری سه ره تایی
https://goo.gl/96FrAX
یەکێک لە گرنگترین ئەپەکانە کە هەموو تاکێک پێویستی پێی دەبێت تاکو هەرکات لە ژیانیدا تووشی حاڵەتێکی لەناکاو بوو بتوانێت فریای کەسانی دەوروبەری بکەوێت و بە شێوەیەکی سەرەتایی هاوکاریان بێت.

Quran ba kurdi – قورئان به تە فسیرى کوردی
https://goo.gl/SRxEQd
لەم ئەپەدا بە ئاسانترین ڕێگا و بەبێ ئەوەی پێویستت بە ئینتەرنێت هەبێت تەنها ئەو سورەتە دیاری بکە کە دەتەوێت بە خوێندنەوەی دەنگی و تەفسیری کوردی بە خوێندنەوەی هەندرێن داونلۆدی بکە و دواتر بە ئاسانی گوێی لێ بگرە.

240 فەرمووده ى مروارى
https://goo.gl/QVPuLF
240 فه رمووده ى مروارى له صحيحى موسليم و بوخارى بە زمانی کوردی ڕوونکراوەتەوە و ئەمەش لە پەرتوکێک وەرگێراوە کە هەمان ناوی ئەپەکەی هەیە و بەمەش بەکارهێنەرانی مۆبایل ڕاستەوخۆ سودمەند دەبن لەم پەرتووکە!

بیروباوەڕت وەربگره
https://goo.gl/Sw20s1
هەندێك زانیاری سەرەتایی زۆر گرنگ سەبارەت بە (بیروباوەڕی ڕاستی ئیسلام : بیروباوەڕی ئەهلی سوننە و جەماعە) كە بە بەڵگەی ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز و فەرموودە صەحیحەكانی پێغەمبەری خوا (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) پشتڕاستكراونەتەوە، بە شێوازی پرسیار و وەڵام داڕێژراوە بە مەبەستی ئاسانكاری تێگەیشتن لە زانیارییەكان.

KurdShopping – Kurdistan
https://goo.gl/6UWGaa
لەڕێگای ئەم ئەپەوە کەلوپەلەکانت بفرۆشە یان هەرشتێکت ویست بۆی بگەڕێ و بیکڕە!

KurdTap – Kurdish Keyboard
https://goo.gl/ttS0HG
یهكهم تهختهكلیلی كوردی پێشكهوتوو بە بوونی چهندان ستایلی جیاواز لهوانهش ١٠ ستایلی جوڵاو كه یهكهم جاره له كیبۆردهكاندا دابنرێت!

نوێژ و ڕۆژووە سوننەتەکان
https://goo.gl/lfaAa5
لەم ئەپەدا ئاشنا دەبیت بە : (نوێژە سوننەتەکان، نوێژە داهێنراوەکان، ئەوکاتانەی نوێژ تێیدا قەدەغەیە، ئەو شوێنانەی نوێژ تێیدا قەدەغەیە، ڕۆژووە سوننەتەکان، ڕۆژووە داهێنراوەکان، ڕۆژووە نەهی لێکراوەکان).

حەرامکراوەکان
https://goo.gl/DDrt6o
ئەم ئەپە پێک هاتووە لەچەند بابەتێک کە لەماڵپەڕی بەهەشتەوە وەرگیراون و کۆ کراونەتەوە!

قەڵای مسوڵمان
https://goo.gl/xN3LHx
ئەم زیکرانە لە کتێبی قەڵای مسوڵمان لە نوسینی (سعيد بن علي بن وهف القحطاني) و وەرگێڕانی (پێشین عبدالله پێشینی) وەرگیراوە و کراوەتە ئەم ئەپە قەشەنگ و نایابە.

پرسیار و وەڵامی شەرعی ماڵپەڕی بەهەشت
https://goo.gl/GtEGiF
کۆکراوەی زیاتر لە ٦٠٠ پرسیاری شەرعی ماڵپەڕی بەهەشت کە هەمووان پێویستە بیزانن لە ژیانی ڕۆژانەدا .پرسیارەکان لە چەند بوارێکدان وەک (قورئانی پیرۆز پێغەمبەری خوا، فەرموودە، نوێژ، ڕۆژوو، حەج و عەمرە، دەستنوێژ و غوسڵ، ئافرەتان، بیروباوەڕی ئیسلامی، ژیانی ژن و مێردایەتی، خۆشەویستی و دڵداری، کار و بازرگانی، زەکات و سەرفیترە، خواردن و خواردنەوە، ڕاوێژکار، هەمەجۆر).

Ramazan Shkwr مامۆستا ڕمضان شکور
https://goo.gl/UJbTyd
لەم ئەپەدا دەتوانیت گوێ لە هەموو ئەو سوورەتانە بگریت کە بەدەنگی ئەم مامۆستایە تۆمارکراون، و لەگەڵ گوێ گرتنەکەشی دەتوانیت قورئان بخوێنیت، وە ژیاننامەی مامۆستا و کۆکراوەی دەرس و وتارەکانی کە بەردەوام نوێ دەکرێنەوە.

مانگی ڕەمەزان – Mangi Ramazan
https://goo.gl/Z7EQwB
ئەپێکی تایبەت بەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان، کە ناوەڕۆکی پڕۆگرامەکە لەماڵپەڕی بەهەشتەوە وەرگیراوە، و پێک دێت لە بابەت و پرسیار و وەڵام و چەندین کتێبی بەنرخ سەبارەت بە ڕەمەزان، وکاتی بانگەکانیش لەخۆی دەگرێت.

Lawan-لاوان
https://goo.gl/F0bpDe
ئەم ئەپە کۆمەڵێک بابەت و کتێب لەخۆ دەگرێت کە باسی چەندین تاوان و خراپەکاری دەکات کە لاوان ئەنجامی دەدەن یاخود ئەو کەسانەی کە دورن لەدین و باش لە دین حاڵی نەبوون، هەروەها بەشی چیرۆکی تێدایە کە کۆمەڵێک چیرۆکی تێدایە کە دوای تاوان و خراپەکاری کۆمەڵێک کەس گێڕاویانەتەوە.

د.عبداللطیف أحمد مصطفی
https://goo.gl/aOZw9Q
ئەم ئەپە تایبەتە بە د.عبداللطیف أحمد مصطفی بۆ زیاتر سودوەرگرتنی زیاتر لە وتار و وانەکانی.

کەناڵی ئاسمانی ئامۆژگاری – amozhgary channel
https://goo.gl/Ylz3QV
ئەپلیکەیشنی تایبەت بە کەناڵی ئاسمانی ئامۆژگاری

Kurdish Proverbs پةندی پێشینان
https://goo.gl/YXsOAB
ئهم ئەپه ٢٠٠ پهندی پێشینانی كوردی له خۆ دهگرێت، دوای خوێندنهوهی ههر پهندێك دهتوانرێت بنێردرێت بۆ تویتهر یان فهیسبووك.

Bang بانگ
https://goo.gl/EQ2jKt
ئەپی بانگ تایبەتە بە کاتەکانی بانگ لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک و کەرکوک. کاتەکان بە راست و دروستی هەمان ئەو کاتانەن کە لە مزگەوتەکاندا بەکاردێت و پەیڕەو دەکرێت. قیبلە دیاری دەکات و ویردی بەیانی و ئێواران لەخۆی دەگرێت.

لە کۆتاییدا دەمانەوێت سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە بکەین کە وەک گەشەپێدەر کاریان کردووە بۆ ئەوەی ئێمەش یتوانین سوود لە هەریەک لەو ئەپانە ببینین و بەڕاستی توانیویانە بە کارە جوانەکانیان زیاتر و زیاتر بوارەکە بە زمانی کوردی دەوڵەمەند بکەن.