ئەندرۆید
11, حوزه‌یران 2016
وەشانی دووەمی نەرمەکاڵای قورئانی پیرۆز بۆ سیستەمی ئەندرۆید بڵاوکرایەوە.

دوای بڵاوکردنەوەی وەشانی یەکی نەرمەکاڵای قورئانی پیرۆز بۆ سیستەمی ئەندرۆید لە وەشانی پێشوتردا قەبارەی 229 مێگا بوو بەڵام خۆشبەختانە لە ئیستادا چەند گۆرانکاری لەم وەشانە نوێیە کراوە و قەبارەی بچووک بۆتەوە تەنها 166 مێگایە بە چەندین گۆرانکاری و چاکردنی چەند هەلەیەکی وەشانی پێشوتر، بەپێی وتەی گەشەپێدەری نەرمەکاڵاکە بێت هەموو ئەو هەڵانە چارەسەرکراوە کە لە وەشانی پیشووتر هەبوون وەک خوێندنەوەی لاپەرەکان بە پێچەوانە دەخوێنێتەوە
- نەرمەکاڵاکە بەبێ بوونی هێلی ئینتەرنێت کاردەکات
- بە دەنگیش بۆت دەخوێنێتەوە بە دەنگی شێخ سعدالغامدی
- به‌ده‌ستی خۆت ئه‌توانیت لاپه‌ره‌كان هه‌ڵبده‌یته‌وه
کرتە لەم وێنەی خوارەوە بکە بۆ دابەزاندنی نەرمەکاڵای قورئانی پیرۆز وەشانی دووەم

سوپاس بۆ بەریز بلال علی محمد گەشەپێدەری نەرمەکاڵای قورئانی پیرۆز
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.