10
بابەتی گرینگ 13, حوزه‌یران 2016 بۆچوون

مۆبایلە نوێیەکەی کۆمپانیای مۆتۆرۆلا بناسە بەناوی Moto Z

13393547_289869471361137_1215711961_n

لە کۆنگرەی هاوبەشی مۆتۆرۆلا و لینۆڤۆ بە ناوی lenovo tech world، لە نوێترین نمایشکراوی کۆنگرەکەدا مۆبایلی Moto Z بوو جگە لە مۆبایلی Moto z force لەلایەن مۆتۆرۆلاوە، مۆبایلەکە خاوەنی ڕووکارێکی جوان و قەبارە گونجاوە، وە لە مانگی ٩ـی ئەمساڵ بەردەست دەبێت لە بازاڕەکانی جیهان.

لاشەی مۆبایلەکە ئەستوری بەڕێژەی ٥.۲ ملم و بە کێشێکی گونجاو کە ۱۳٦ گرامە، شایەنی باسە مۆتۆرۆلا بووە تەنکترین مۆبایلی جیهان کە تەنها ٥.۲ ملم ـە! ڕوونمای Moto Z تەکنەلۆژیای ئەمۆڵیدی تێدا بەکارهاتووە کە تەکنەلۆژیایەکی تاڕادەیەکی زۆر سەرکەوتووە، وە ڕوونی ڕوونماکەی ۱٤٤۰ پێکسڵ بە ۲٥٦۰ پێکسڵە، ٥٥۳ پێکسڵ بۆ هەر ئینجێکی ڕوونماکە، وە تەکنەلۆژیای  Gorila Glass 4ـی تێدا بەکارهاتووە بۆ ڕوونماکە کە دژە شکان و دژە ڕووشانە، و ئەویش توانایەکی باشە و هێزێکی خۆڕاگری پێدەدات، بە سیستەمی وەگەڕخەری نوێی ئەندرۆید ٦.٠.١ ناسراو بە ماڕشمالۆو کار دەکات و  هاردوەیری مۆبایلەکە پلەیەکی باشی هەیە و پڕۆسێسەری بە ٨۲۰ سناپدراگۆن و پشتگیری ڕامی ٤ گێگابایتی دەکات، خێراییەکەشی ۲.۲ گێگا هێرتزی quad qoreـە.

لەبارەی GPU کە کە پڕۆسێسەری گرافیکی مۆبایلەکەیە بە پلەی ٥۳۰ Adreno یـە، بیرگەی بە فراوانی ٦٤ / ۳۲ گێگابایت و پشتگیری دەرچەی دەرەکی جۆری MicroSD دەکات، شایەنی باسه مۆتۆرۆلا لەم بەرهەمەیدا دەرچەی بیستۆک” headphone ”ـی لابردووە ، لەوانەشە بپرسیت کە چۆن بیستۆکی پێوە پەیوەست دەکرێت ئەویش لە ڕێگەی دەرچەی USB Type-Cـیەوە! لەبارەی کامێرای مۆبایلەکە تاڕادەیەکی باش پێشکەوتووە کە بە ڕوونی ۲۱٦۰ ڤیدیۆ و وێنە تۆمار دەکات بە ۱۳ مێگاپێکسڵی کامێرا  توانای نیشاندنی لە شەودا 1/8 F ـە و ئەمەش پلەیەکی زۆرباشە کە یارمەتی دەدات جوانتر و ڕوونتر گرتەکان تۆمار بکات لە شەودا ، لە بەرامبەریشدا کامێرای پێشەوەی ٥ مێکاپێکسڵ پاتری مۆبایلەکە ۲٦۰۰ میلی ئەمپێر و بە تەکنەلۆژیای خێرا بارگاوی بوونەوە و لە تایبەتمەندیەکانی تری : هەستەوەری پەنجە مۆر ، تۆڕی LTE و هتد…

بۆچونی تۆ