ئای ئۆ ئێس
13, حوزهیران 2016
ئەپی فەرمی پێگەی Wikipedia دابگرە و ئاسانتر لەوەی کە لە وێبدا بگەڕێیت بۆ بەدەستخستنی زانیاری

پێگەی ویکیپیدیا پڕ بینەرترین سەرچاوەی زانیاری هەمەجۆرە، زۆرێک لە خەڵک بۆ زانیاری دەربارەی هەموو شتێک سوود وەردەگرن لێی بەڵام زۆرینەیان لە وێبەکاندا گەڕانی بۆ دەکەن و لێی دەکۆڵنەوە، بۆیه ئەپی فەرمی ویکیپێدیا دابگرە بۆ هەردوو سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، ئەم ئەپه خاوەنی چەند تایبەتمەندییەکی یارمەتیدەرە بۆ بەکارهێنەر، بۆ نموونە کردنەوەی چەند پەڕگەیەک لە یەک کاتدا بێ ئەوەی هیچ کامێکیان وو ببن، یاخود لە کاتی گەڕاندا ناوەڕۆکی خێرات دەداتێ ئەمەش یارمەتی خێرا دۆزینەوەی مەبەستەکەت دەدات، پشتگیری کردنی چەند زمانێکی نێودەوڵەتی، وە خاوەنی چەندین تایبەتمەندی تر که بەکارهێنەر لەکاتی بەکارهێناندا ئاشنا دەبێت پێیان.
ناونیشانی گەشەپێدارانی پێگەی wikipedia بۆ ئاڕاستەکردنی هەرکێشەیەک و پێشنیارێک : [email protected]
داگرتن بۆ سیستەمی ئەندرۆید بە قەبارەی ۱٥ مێگابایت :
https://goo.gl/9T0ABL
………………
داگرتن بۆ سیستەمی ios بە قەبارەی ۱٥ مێگابایت :
https://itunes.apple.com/en/app/wikipedia-mobile/id324715238?mt=8
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.