ئەپڵ
13, حوزهیران 2016
وەشانی نوێی سیستمی وەگەڕخەری macOS ڕاگەیاندرا

ئەمشەو ئەپڵ لە بەشێکی تری کۆنگرەکەدا وەشانی نوێی macOS بەناوی macOS Sierra ڕاگەیەندرا، لەم وەشانە نوێیەدا چەند تایبەتمەندیەکی نوێ زیادکراوە کە گرنگترینیان بریتیە لە زیادکردنی تایبەتمەندی سیری بۆ ماک، جگە لەمانەش باس لە خزمەتگوزاری ئەپڵ پەی (Apple Pay) کرا.
ئەمانە تایبەتمەندیەکانی ئەو وەشانە نوێیەن:
- تایبەتمەندی کردنەوەی خۆکارانە لەڕێگای ئەپی (Auto Unlock).
- دەتوانیت هەمان ئەو دێسک تۆپەی لەسەر ماکەکەت هەیە لەسەر تەواوی ماکەکانی تریشت هەبێت واتا دەتوانیت داتاکانت بپاڕێزیت و هەڵی بگریت.
- دەتوانیت بۆشایی زیاتر بۆخۆت دابین بکەیت لەڕێگای گواستنەوەی داتا و فایلەکانت بۆ ئای کڵاود.
- ڕاستەوخۆ لەڕێگەی دوگمەی ئەپڵ پەی لەسەر وێب و پاشان دوباتکردنەوەی لەڕێگەی ئایفۆنەکەت لەڕێگەی پەنجەمۆرەوە کڕینەکانت ئەنجام بدەی.
- ئەپڵ پەی لە چەند وڵاتێک بەردەست دەبێت وەک ئەمریکا و بەریتانیا و کەنەدا و ئوستڕالیا و چین و ئیندەنوسیا و سویسڕا و فەڕەنسا و هۆنگ کۆنگ.
- بەردەست بوونی تایبەتمەندی سیری بۆ ماک.
ئەم وەشانە نوێیە پایزی ئەمساڵ بە خۆڕایی بەردەست دەبێت بۆ گشت بەکارهێنەران و ئەمڕۆش وەشانی ئەزموونی بۆ گەشەپێدەران بەردەست دەبێت.
ئەنەس هاوار
هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەکنەلۆژیا لەکوردستان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکیی لەڕێگەی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژیی.