جۆراوجۆر
28, نیسان 2012
زاراوه‌ی ڕۆژ – ترۆجان (Trojan) چییه؟ –
ترۆجان پرۆگرامۆكهیهكه كه واده‌رده‌كه‌وێت یاسایی و بێ كێشه‌بێت به‌ڵام هه‌ندێك چالاكی قه‌ده‌غه‌كراو ده‌كات له‌كاتی ئیشكردنی دا. له‌وانه‌یه ترۆجان به‌كاربهێنرێت بۆ دیاریكردنی شوێنی پاسۆرد(وشه‌ی تێپه‌ڕبوون) یان سیسته‌مه‌كه بێهێز و شكست خواردووی بكات یان له‌وانه‌یه زانیاری و پرۆگرامۆكهكانی سه‌ر ئه‌و هاردیسكه تێك بشكێنێت. ترۆجان وه‌كو ڤایرۆس وایه به‌ڵام خۆی دوباره دروست ناكاته‌وه.
ترۆجان له كۆمپیوته‌ر دا ده‌مێنێته‌وه و له تێكشكاندنهكانی به‌رده‌وام ده‌بێت و یان له‌وانه‌یه ڕێگه به‌كه‌سانی تر بدات له دووره‌وه ده‌ست به‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی تۆ دابگرن. ترۆجانهكان به زۆری له ڕێگه‌ی پرۆگرامۆكه به‌لاش و گه‌یمه بهلاشهكانهوه خۆیان ده‌خزێننه ناو كۆمپیوته‌ره‌كانه‌وه. بۆ زانیاری زیاتر له سه‌ر جۆره به‌ربڵاوه‌كانی ترۆجان سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی كۆمپانیای LockDown Corporation كه www.Lockdowncorp.com.
Trojan Horse چییه؟
ترۆجان له ئه‌فسانه‌ی یۆنانییه‌وه هاتووه و كه تێیدا یۆنانیییهكان له دژی ترۆجانهكان(خه‌ڵكی شاری ترۆی) جه‌نگان. له‌دوای ساڵانێك له نه‌توانین له چونه ناو ئه‌و شاره پته‌وه. یۆنانییه‌كان ئه‌سپێكی دارینه‌یان دروست كرد و پڕیان كرد له جه‌نگاوه‌ر پاشان یۆنانییه‌كان خۆیان نیشاندا كه پاشه‌كشه ده‌كه‌ن له شه‌ڕ دوای ئه‌مه ترۆجانهكان ئه‌سپه دارینه‌كه ده‌هێننه ناو شاره‌كه‌یان و له شه‌وه‌كه‌دا جه‌نگاوه‌ره‌كان له ئه‌سپه‌كه‌وه دێنه دره‌وه و ده‌رگاكانی ئه‌و شاره بۆ سوپای یۆنانییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه و شاری ترۆی تێكده‌شكێنن.
سه‌رچاوه PCMAG Encyclopedia