بابەتی گرینگ
15, حوزهیران 2016
کۆمپانیای Meizu مۆبایلێکی هۆشمەندی بە نرخی۱۰۰ دۆلاری ئەمریکی خستە بازاڕەکانەوە

کۆمپانیای Meizu مۆبایلێکی هۆشمەندی بە نرخی ١٠٠$ـی ئەمریکی خستە بازاڕەکانەوە کە بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید کار دەکات.
تایبەتمەندییەکانی:
- ڕامی ٢ گێگابایت و ٣ گێگابایت.
- بیرگەی ۱٦گێگابایت و ۳۲ گێگابایت.
- کامێرای بە ڕوونی ۱۳ مێگا پێکسڵ.
- پشتگیری لە نەوەی چوارەمی تۆڕەکانی پەیوەندی 4G دەکات.
- سیستەمی وەگەڕخەر ئەندرۆید لۆلیپۆپ ٥.٠.
- باتریەکەی ٣.٠٢٠ ملی ئەمپێرە.
بەنرخەکانی:
٢ گێگابایت ڕام بە قەبارەی یادگای ١٦ گێگابایت نرخەکەی ١٠٦$ـی ئەمریکیە.
٣ گێگابایت ڕام بە قەبارەی یادگای ٣٢ گێگابایت نرخەکەی ١٣٦$ـی ئەمریکیە.

سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.