ئەپ و نەرمەکاڵا
17, حوزهیران 2016
Slimjet وێبگەڕێکی نوێ بە چەندیین تایبەتمەندی سەرنجڕاکێشەوە دابگرە.
دیارە هەریەکێک لە بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت پێویستیان بە بەکارهێنانی وێبگەڕێک هەیە تاوەکو بتوانن بەو شێوازەی دەیانەوێت سوود لە ماڵپەرەکان وەربگرن و گەڕانی خۆیان بەناو ماڵپەڕەکان ئەنجام بدەن. لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا بەردەوام چەندین وێبگەڕ دەبینین کە لەلایەن گەشەپێدەرانەوە بڵاودەکرێنەوە بەڵام دەبێت هەوڵبدەین باشترین بدۆزینەوە کە چەندین تایبەتمەندی لە خۆیدا کۆکردبێتەوە و زۆرترین سوودمان پێبگەیەنێت.
ئەمڕۆ یەکێک لە پڕسوودترین وێبگەڕەکانتان پێدەناسێنم کە ئەویش وێبگەڕی Slimjet ــە ، لێرەوە دەمەوێت چەندین تایبەتمەندی ئەم وێبگەڕەتان بۆ ڕوونبکەمەوە :
- بە یەکێک لە خێراترین وێبگەڕەکان دادەنرێت.
- دەتوانیت بە ئاسانترین شێوە و بە خێراییەکی زۆر ڤیدیۆکانی یوتیوب دابگریت.
- وێنەگرتنی پەڕەکانی ئینتەرنێت بە شێوەیەکی خێرا بەبێ بەکارهێنانی هیچ بەرنامەیەکی دەرەکی.
- ڕاستەوخۆ گۆڕینی ئەو پەڕەیەی بەکارهێنەر کردویەتیەوە بۆ PDF
- Ad blocker یەکێکی تر لە گرنگترین خزمەتگوزاریەکانە بەکاردێت بۆ ڕاگرتنی ڕیکلامە بێزارکەرەکان لە کاتی کردنەوەی پەڕەیەکی ئینتەرنێت و ئەم تایبەتمەندیەشی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تێکهەڵکێش کراوە و پێوست نییە دوای دابەزاندنی وێبگەڕەکە دایبەزێنیت بەڵکو خۆی کارایە.
بۆیە پێم وایە ئەگەر وێبگەڕێک ئەو هەموو تایبەتمەندیەی لە خۆیدا کۆکردبێتەوە شایەنی ئەوەیە ئەگەر بۆ ماوەیەکیش بێت تاقی بکەیتەوە و سوودی لێوەربگریت.
چەند وێنەیەک لە ڕووکاری وێبگەڕەکە :
ڕووکاری ماڵپەڕەکەمان لەسەر وێبگەڕەکە ببینن!
ئێستاش فەرموون تایبەتمەندیەکانی وێبگەڕەکە بە ڕوونی ببینن:

لێرەش وەک دەبینن لە کاتێک ڤیدیۆیەکی یوتیوب دەکەینەوە ڕاستەوخۆ دەتوانین لە ژێر ڤیدیۆکە بە ئاسانی داونلۆدی بکەین و بە چەندین کوالیتی بۆت ئامادە دەکات تۆش کامیانت بە گونجاوتر زانی سوودی لێوەربگرە.
بۆ داگرتنی وێبگەڕی Slimjet کلیک لەم وێنەیەی خوارەوە بکە: 