ئای ئۆ ئێس
18, حوزهیران 2016
باشترین نەرمەکاڵاکانی بارکۆد QR code & Bar Code بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئیس و ئەندرۆید
ڕەنگە ئەم جۆرە وشەیە ئێمە و مانان پێی ئاشنا نەبین، بەڵام لەوەیە لە ژیانى رۆژانەدا بینیبێتمان یان کارمان پێکردبێت. كەواتە بارکۆد چیە؟ بۆچی بەکاردێت؟ بارکۆد ئەو چەند هێڵە لەتەنیش یەكە جیاجیایانەن كە بە زۆری زایناری وەكو نرخی كاڵاكان لەخۆی دەگرێت كە لە رێگەی ئامێرێك دەخوێندرێنەوە و پێی دەوترێت باركۆدریدەر. ئەو ئامێرەیە زیاتر لە مۆڵ و مارکێتەکان و بازاڕەکان دادەنرێت و بەهۆیەوە نرخى کاڵاکان دەزانرێت یاخود ماوەی بەسەرچوون کاڵاکان دەزاندرێت و یاخود زانیاری لەسەر کاڵاکان دەزاندرێت. زۆرجار ئێمە و مانان کە دەچینە مارکێتێک یان مۆلیک و کاڵایەک دەکڕین ئەو ئامێری بارکۆد خوێندنەوە دەخرێتە نزیکى کاڵاکە راستەوخۆ زانیاری لەسەر کاڵاکە وەردەگریت جا نرخ بێت یاخود زانیاری لەسەر کاڵاکان بەدەست دەهێنیت.
بۆیە بەپێویستم زانی لەم بابەتەی ئەمجارەمدا چەند نەرمەکاڵایەکی باش بناسێنم بە ئێوەی خۆشەویست تاوەکو لەلای خۆتانەوە لەسەر موبایلە هۆشمەندەکانتان زانیاری لەسەر کاڵا و یاخود ئەوەی ئێوە دەتانەویت بەدەستی بهێنن لە ڕێگای بارکۆد ئەوە بەئاسانی دەتوان زانیاریەکان بەدەست بهێنن.
دابەزاندنی سێ نەرمەکاڵا لە گووگڵ پلەی بۆ سیستەمی ئەندرۆید



دابەزاندنی چوار نەرمەکاڵا لە کۆگای ئەپستۆری بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس




چەند ماڵپەرێک بۆ دروستکردنی بارکۆدەر
http://www.qrcode-generator.com
http://goqr.me
Start
سود لەم بابەتەش وەربگرن هاوکاری خۆشەویستم ئامادەی کردووە
QR code & Bar Codeچییـه؟ زانیاری تهواو لهسهری تهنها له كهی ئای تی ئێن کرتە لێرە بکە
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یهكێكم له دامهزرێنهرانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم بهشێوهیهكی گشتی لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم پهرهسهندی ههردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.