بابەتی گرینگ 21, حوزه‌یران 2016

لەمەودوا کۆمپیوتەرەکانی کڕۆم بووک پاڵپشتی لە ئەپەکانی ئەندرۆید دەکات!

Chrome-Book-KITN.NET

ماوەیەکی کەمە دەستەواژەی “Chrome Book” و سیستمی وەگەڕخەری “Chrome OS” بەنێو زۆربەی کۆگا تەکنەلۆژیەکان و پێگەکانی جیهان بڵاوبۆتەوە . کۆمپانیای گوگڵ کە بەرهەمهێنەری سیستەمی کڕۆمە و لە ئێستادا چەند کۆمپانیایەک جۆری جیاوازی کۆمپیوتەرەکانی کڕۆم بووک دروست دەکەن کە بەو سیستەمە کاردەکات، لە هەمان کاتیشدا کۆمپانیای گوگڵ بەرهەمهێنەر و سەرچاوەی سیستەمی ئەندڕۆیدە بڕیاری داوە کە لەمەودوا پاڵپشتی لە زۆربەی ئەو ئەپانە بکات کە بە سیستەمی ئەندرۆید کار دەکەن.لە ئێستادا سیستەمی ئەندڕۆید دەستی بەسەر %٨٠ ـی سیستەمە وەگەڕخەرەکانی مۆبایلە هۆشمەندەکاندا گرتووە ، ژمارەیەکی گەورەی ئەپەکان کە لە ئێستادا دەگاتە زیاتر لە ملیۆنێک ئەپ لەو کۆگایەدا بوونیان هەیە . کۆمپیوتەرەکانی کڕۆم بووک ، لەگەڵ ئەوەی ماوەیەکی ئەوەندە زۆر نییە کە کەوتوونەتە کۆگاکانی فرۆشتن ، بەڵام لەو ماوە کەمەدا توانیویەتی جێگای خۆی بکاتەوە لە پشکی فرۆشتنی کۆمپیوتەرەکان.لە دوایین هەواڵدا و بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ، لە مانگی پێشوودا و بۆ یەکەم جار ڕێژەی فرۆشتنی کۆمپیوتەرەکانی کڕۆم بووک گەیشتە ڕێژەی فرۆشتنی کۆمپیوتەرەکانی ماک لەسەر ئاستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.ئەگەر بەراوردی (نرخ) بکەین لەنێوان هەرزانترین کۆمپیوتەری کۆمپانیای ئەپڵ کە (Macbook Air) ـە لەگەڵ هەرزانترین کۆمپیوتەرەکانی کڕۆم بووک ئەوا بێگومان کۆمپیوتەرەکانی کڕۆم بووک زۆر هەرزانترن لەچاو هەرزانترین کۆمپیوتەری کۆمپانیای ئەپڵ.بیرمان نەچێت ئەمە تەنها بەراوردی نرخە،بەڵام بێگومان کە لەڕووی تەکنیکی و ڕەقەکاڵاکانەوە ئەوا کۆمپیوتەرەکانی کۆمپانیای ئەپڵ زۆر پێشکەوتووترن لەچاو کۆمپیوتەرەکانی کڕۆم بووک.لەئێستادا پاڵپشت و هۆکاری گەورە بۆ کڕینی کۆمپیوتەرەکانی کڕۆم بووک ، (هەرزانی) و (سادەیی) ـەکەیەتی ، چونکە بۆ کەسێک کە تەنها چەند کارێکی کەم و ئاسانی هەبێت بە کۆمپیوتەرەکەی ئەوا بێگومان کۆمپیوتەرەکانی کڕۆم بووک باشترینن بۆ ئەو بوارە.

لە دوایین کۆنگرەی کۆمپانیای گوگڵدا ، کۆمپانیاکە لە کۆتاییدا و دوای چەندەها هەواڵ و پڕوپاگەندە ئەوەی ڕاگەیاند کە لە ماوەیەکی نزیکدا سیستمی وەگەڕخەری (Chrome OS) پاڵپشتی لە زۆربەی ئەو ئەپانە دەکەن کە بە سیستەمی ئەندڕۆید کاردەکات ، ئەمەش هەنگاوێکی گەورەی کۆمپانیاکە بوو بۆ زیاتر کێبڕکێکردنی کۆمپانیاکانی تر.کەواتە ئێستا ئەو کۆمپیوتەرانەی کە بە سیستمی کڕۆم ئۆ ئێس کاردەکان ئەو توانایەیان هەیە کە ئەپەکانی سیستەمی ئەندڕۆید کارپێبکەن.کۆمپانیای گوگڵ دەیەوێت لەو ڕێگایەوە زیاتر سیستمەکەی و کۆمپیوتەرەکانی کڕۆم بووک بەناوبانگ بکات لەگەڵ ئەوەشدا بە نرخێکی هەرزان بەردەوامی پێ بدات ، کۆمپیوتەرەکانی کڕۆم بووکیش چەند جۆرێکیان هەیە و نرخەکانیان لە ١٥٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات تاکو ٣,٠٠٠ دۆلار ، بە چەند تایبەتمەندی و توانایەکی جیاواز.کەواتە دەبێ لەمەودوا سیستمەکانی ویندۆز و ماک ئۆ ئێس و لێنکس دەستی خۆیان بوەشێنن ، چونکە ئیدی قەبارەی بچووکی بەرنامەکانی سیستمی کڕۆم نەمان و لەمەودوا بە سەدان هەزار ئەپ توانای کارپێکردنیان دەبێت لەسەر سیستمەکە!

سەرچاوە:tech-wd

تاگەکان گووگڵ هەواڵ
بۆچونی تۆ