بابەتی گرینگ
23, حوزه‌یران 2016
کۆمپانیای شاومی چینی یەکەم پایسکلی هۆشمەندی ڕاگەیاند

گەورە کۆمپانیای چینی شاومی تایبەت بە مۆبایلە هۆشمەندەکان و کەلوپەلە ئەلیکتڕۆنییەکان ئەمڕۆ پەردەی لەسەر نوێترین بەرهەمی خۆی لادا ئەویش پایسکلێکی هۆشمەندە بە ناوی ” Mi QiCYCLE ” کە ئەلیکتڕۆنیە و کێشەکەش تەنها ١٤.٥ کیلۆگرامە.
تاێبەتمەندییەکانی ئەمانەن:
- لە کاتی لێخوڕین دەتوانی باترییەکەی لە ڕێگەی پەیدان لێدان باترییەکەی بارگاوی بکەیتەوە.
- دەتوانرێت مۆبایلی هۆشمەندی لێ پەیوەست بکرێت، و پشتگیری لە سیستەمی GPS دەکات.
- بەرزترین خێرایی بزوێنەری 250W, 36Vـە.
- باترییەکەی لە جۆری پاناسۆنیک 18650 20 x 2900mAh ملی ئەمپێرە، وە خانەی باترییەکانی لە جۆری lithium-ionـە، کە دەتوانی تا ٤٥ کیلۆمەتر پێ بڕۆیت.
- کێشەکەی تەنیا ١٤.٥ کیلۆگرامە.
- ئاماری کاتی ڕاستەقینە تۆمار دەکات لە، خێرایی و دووری و هێز و جولەی هێز و بەکارهێنانی وزەی تواوە.
نرخ: ٤٦٠$ـی ئەمریکییە.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.