10
بابەتی گرینگ 29, حوزه‌یران 2016

ڕێنمایی Kitn بۆ کڕینی باشترین مۆبایلی هەرزان بێ دوودڵی

1467197098316

دۆزینەوەی مۆبایلێکی باش ئاسانه ئەگەر بتوانیت کۆتا مۆدێل و باشترین مۆبایل هەڵبژێریت، بەڵام بۆ ئەو کەسەی کە دەیەوێت مۆبایلێکی بێ کێشە و بە توانا و لە دوای ئەوانەش هەرزان بێت؟ دوودڵیەک هەیە کە دەڵێیت ئایا بیکڕم یان نەیکڕم یان لەبەر دوودڵی دوایدەخەیت تا لە یەکێکی شارەزا بپرسیت ئایا مۆبایلەکە چۆنە؟

لەم بابەتەدا دەڵێین بۆچی خۆت نابیتە شارەزایەک لە ئارەزووەکانت لە جیهانی مۆبایل، تا بە خێرایی و بێ دوودڵی ئەوەی مەبەستتە بیکڕیت؟ چەند تایبەتمەندیەک هەیە کە بوونیان لە مۆبایلدا توانا و بێ کێشەیی و باشی مۆبایل دەردەخەن، وە دڵنیا بن مۆبایلێکی یەکجار زۆر هەن کە هەڵگری ئەو تایبەتمەندیانەن و نرخیان هەرزان و گونجاوە. با بێینە سەر تایبەتمەندیەکان.

توانای پڕۆسێسەر و پشتگیری چەند ڕام دەکات؟ ئەمەیان یەکێک لە گرنگترین ئەو تایبەتمەندیانەن کە لەسەرەوە ڕوونمان کردووەتەوه، زۆربەی مۆبایلەکانی ئەندرۆید پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨۲۰ یان لەسەرە، بەڵام بۆ ئەوەی بیر لە نرخ بکەینەوە ئەوا دەبێت ٨۱۰ هەڵبژێرین چونکە، خێرا و سەرکەوتووە، بەڵام تاکە کێشەی هەیە ئەویش گەرمبوونە، لە دوای ئەوە بێ دوودڵی هەڵیبژێرە کەواتە بۆ پڕۆسێسەر بڕیارماندا کە سناپدراگۆن ٨۱۰ هەڵبژێرین. بۆ پێداچوونەوە بە ڕامی مۆبایلەکە، ڕاستەوخۆ پێویستە ڕامی ۳ گێگابایتی هەڵبژێرین، چونکە کەمتر لە ۳ چاوەڕوانی لە کارکەوتنی لێ دەکرێت و خاو دەبێتەوه، کەواتە بۆ ڕام ژمارە ۳مان هەڵبژارد و زۆربەی مۆبایلەکانیش هەمان ژمارەی ڕامیان لەسەرە.

کامێرا: ئەندامێکی گرنگی مۆبایلە و ڕۆژانە و دەیان جار کارمان پێیەتی، وە کۆمپانیاکانیش هەرگیز نەوەستاون لە پێشخستنی مۆبایلەکەیان لە توانای کامێرادا، ئەو مۆبایلانەی کە لە ساڵانی ۲۰۱٤ و ۲۰۱٥ ڕاگەیاندراون هەرگیز کامێرایەکی خراپیان نەبووە، هەڵبژاردنی کامێرایەکی باشیش قورس نیە. سەرنج بخە سەر ژمارەی مێگاپێکسڵ، زۆربەی کۆمپانیاکان ۱٦ مێگاپێکسڵی بەکاردەبەن بۆ مۆبایلەکانیان، تەنانەت کۆمپانیا تازە پێگەشتووەکانیش ۱٦ مێگاپێکسڵی تەواو بەکاردەبەن، کەواتە دەبێت بڵێین کە ۱٦ مێگاپێکسڵ بۆ کامێرا هەڵبژێرین، چونکە وەکو وتمان تەنانەت کۆمپانیا تازە پێگەشتووەکانیش ۱٦ مێگاپێکسڵ بەکاردەبەن چونکە ڕوونیەکی باش و بەرزی هەیە و هەرگیز ناتوانین بڵێین نرخ بەرزتر دەکاتەوە.

ڕوونما: کە گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ بینینی وێنە و ڤیدیۆکان لە سروشتیەوه، لێرەشدا زۆربەی مۆبایلەکان بە ڕوونی زیاتر لە ۲٥۰۰ بە ۱۹۲۰ دانراوە، ئەمەش بە زۆری لە مۆبایلە پێشکەوتووەکان بوونی نیە، بەڵکو کۆمپانیا تازە پێگەشتووەکانیش لەو توانایە بێ بەش نەبوون، هەڵبژاردەی kitn ڕوونی ۱۰٨۰ بە ۱۹۲۰ـە، چونکە زیاد لەوە کاردەکاتە سەر نرخی مۆبایلەکە ڕوونیەکی باش و ڕەنگی سروشتی.

پاتری: گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ هەڵسەنگاندنی مۆبایلەکە، چونکە مانەوەی پەیوەستە پێوەی، مانەوەی مۆبایلەکەمان بۆ ماوەیەکی زۆر خۆشیەکمان پێدەبەخشێت، بە کورتی ڕێژەی باتری مامناوەند و بەهێز ۲٨۰۰ میلی ئەمپێرە
بە کورتی لیستێک بۆ زانینی باشی و سەرکەوتوویی مۆبایلێک:

  • پاتری ۲٨۰۰ میلی ئەمپێر
  • کامێرا ۱٦ مێگاپێکسڵ
  • ڕوونما ۱۹۲۰ بە ۱۰٨۰
  • پڕۆسێسەری ٨۱۰ـی ساپدراگۆن و ڕامی ۳ گێگابایتی

ئەوەی تریش دەمێنێتەوە نەرمەواڵەیە، چ وەشانێکی لەسەرە یاخود چی سیستەمێکە، ئێستا زۆرترین مۆبایل لەسەر ئەندرۆید کاردەکەن، باشی و مامناوەندی لە سیستەم وەشانی ٥.۱.۱ ە لەسەر مۆبایلەکان، بێ دوودڵی ئەو مۆبایلە هەڵبژێرە کە هەڵگری ئەو تایبەتمەندیانەن! چونکە نرخێکی هەرزانیان دەبێت و مۆبایلێکی خێرا و بەتوانات بۆ دەستەبەر دەبێت.

بۆچونی تۆ