ئاسایشی ئەلیکترۆنی

تویژینەوەیەك: هەڵەیەك لە سیستەمی SS7 بووەتە ڕێگا خۆشكەر بۆ هاكەرەكان بۆ هاككردنی تێلەگرام و واتسئاپ و هاوشێوەكانیان

IMG_1517

هاککەرانی کڵاوسپی لە کۆمپانیای Positive دەریان خستووە کە چۆن دەتوانیت لەڕێگەی پڕۆتۆکۆڵی SS7(Signaling System 7)خۆیان لەجێگەی بەکارهێنەرانی واتسئاپ و تێلەگرام نیشان بدەن. شایەنی باسە هەردوو ئەپی تێلەگرام و واتسئاپ سوود لە ئینکریپشن واتە بەکۆدکردن وەردەگرن بۆ پاراستنی پەیوەندی بەکارهێنەرانیان بەڵام ئایا ئینکریپشن واتە بەکۆدکردن بەسە بۆ دوورخستنەوەی هێرشی ئەلیکترۆنی؟
لەوەڵامدا دەڵێم بێگومان نەخێر چوونکە لە لێکۆڵینەوەکەی کۆمپانیای پۆزەتڤدا دەرکەوتووە کە هێرشبەران دەتوانن خۆیان لەجێگەی بەکارهێنەران دابنێین و لەجێگەی ئەوان وەڵامی پەیوەندییەکان بدەنەوە و ئەم تاقیکردنەوەش لەسەر ئەپی تێلەگرام و واتسئاپ ئەنجام دراوە.

شایەنی باسە هێرشبەران بۆ ئەم کارە سوود لە پڕۆتۆکۆڵی SS7(Signaling System 7) وەردەگرن کە لە ساڵی ١٩٧٥ـەوە دروستکراوە و پەیوەندییەکانی نێوان مۆبایل لەناو تۆڕدا لەگەڵ مۆبایلەکانی تر پەیوەندی دەبەستێت. هەر لە میانەی لێکۆڵینەوەکەیاندا کۆمپانیای ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە لەڕێگەی هەڵەی سیستەمی SS7ـەوە هێرشبەران ئەم کردارە ئەنجام دەدەن و دەست بەسەر زانیارییەکانی بەکارهێنەراندا دەگرن. بیرمان نەچێت بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە هاکەری ئەنجامدەری ئەو کارە پێویستی بە ئامێرێکە بەناوی IMSI-CATCHER کە لە پڕۆسەکە کاری پێدەبێت و ئەمەی خوارەوە نمونەیەکە لەو ئامێرە.
بۆ سەلماندی ئەم کارەش بفەرموون لەخوارەوە هاکەرەکان نمایشی پڕۆسەی هاککردنەکە دەکەن و لەسەر تێلەگرام و واتسئاپ ئەنجامیان داوە:

29 حوزه‌یران، 2016