ئای ئۆ ئێس
30, حوزهیران 2016
هاککەرێک سیستەمی ئەندرۆید لەسەر ئایفۆن کارپێدەکات!

(Nick Lee) داهێنەر و هاککەری بە توانا ، دوای ئەوەی جاری پێشوو توانی چەند شتێکی سەرسوڕهێنەر ئەنجام بدات ، وەک کارپێکردنی سیستمی Windows 95 لەسەر کاتژمێری زیرەکی ئەپڵ ! ئەمجارەش گەڕایەوە بە کارێکی تر ، ئەویش کارپێکردنی سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆیدە لەسەر ئایفۆن بەبێ بوونی جەیلبرێک لەسەر ئایفۆنەکە.ئەو هاککەرە لەڕێگای دروستکردنی چەند پارچەیەکی جیاوازی ئایفۆن و پاشان دروستکردنی بەرگێکی پێشکەوتوو کە ئەو کارەی ئەنجامداوە.
سەرەتا هاککەرەکە چەند بیرۆکەیەکی هەبووە ، لە ڕێگای ئامێری چاپکردنی سێ دووری (3D Print) هەڵساوە بە دروستکردنی چەند پارچەیەکی تایبەت کە ڕێگە بە ئایفۆنەکە دەدات سیستەمی ئەندرۆید کارپێبکات ، بەپێی وتەی هاککەرەکە ، زیاتر لە ٤٥ کاژێر کاری لەسەر ئەو بیرۆکەیە کردووە و لە کۆتاییدا توانیویەتی ئەنجامی بدات!
وێنەی ئەو بەرگەی کە هاککەرەکە دروستی کردووە
جێگای سەرنجە ، لەگەڵ ئەوەی پێشووتر چەند جارێک توانراوە سیستەمی ئەندرۆید لەسەر ئایفۆن کارپێبکرێت ، بەڵام هیچیان سیستمێکی تەواو نەبوون و توانای کارپێکردنی هەموو تایبەتمەندییەکانی ئەندرۆیدیان نەبووە ، بەڵام ئەم هاککەرە بەبێ بوونی جەیلبرێک لەسەر ئایفۆنەکە و لەسەر دوایین وەشانی iOS کە 9.3.2 ـە ئەو کارەی ئەنجامداوە.هەروەها جگە لەمەش ، بەرگێکی زۆر پێشکەوتووی دروستکردووە ، بەرگەکە دەرچەی تایبەت بۆ HDMI و USB و هەروەها بیرگەی دەرەکی لەخۆ دەگرێت.
ئەمە ڤیدیۆی کارپێکردنی سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆیدە لەسەر ئایفۆن :
[youtube width=”620″ height=”400″]https://www.youtube.com/watch?v=a1ivaxlbpmw[/youtube]
هەروەکو لە ڤیدیۆیەکەدا دەیبینن ، هاککەرەکە دەتوانێت سوود لە هەموو تایبەتمەندییەکانی ئەندرۆید وەربگرێت ، وەک Wi-Fi و کۆگای گوگڵ پلەی و گەڕان و هەموو شتێکی تر.هەروەها ئەو هاککەرە کارەکەی لەڕێگای بەرنامەی (Tendigi) ئەنجامداوە ، Tendigi کۆمپانیایەکە بۆ بواری ئەندازیاری و تەکنەلۆژی ، شایەنی باسە هاککەرەکە بەڕێوەبەری کاری تەکنەلۆژییە لەو کۆمپانیایە.
سەرچاوە:FossBytes
ئەنەس هاوار
هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەکنەلۆژیا لەکوردستان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکیی لەڕێگەی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژیی.