10
بابەتی گرینگ 30, حوزه‌یران 2016

کۆمپانیای شاومی مۆبایلی MiMaxـی ڕاگەیاند

MiMax (6)ئەمڕۆ کۆمپانیا گەورەکەی چینی ناسراو بە شیاومی لە وڵاتی هیندستان کۆنگرەیەکی لەژێر ناونیشانی Max is a new big گرێدا، لە میانەی کۆنگرەکەدا کۆمپانیای ناوبراو پەردەی لەسەر دوو بەرهەم لادا ئەوانیش بەرهەمی یەکەم بریتی بوو لە وەشانی نوێی سیستەمی بنچینەکراو بە ئەندرۆید بەناوی MIUI8 و بەرهەمی دووەمیش مۆبایلێکی هۆشمەند بوو بەناوی Mi Max.

شایەنی باسە کۆمپانیای شاومی ئەم مۆبایلە بە گەورە نوێیەکە ناو دەبات! مۆبایلەکە لە ڕووی تایبەتمەندییەوە لە ئاستێکی باش دایە و  خاوەن ڕوونمایەکی یەکجار گەورەیە بە قەبارەی  ٦.٤٤ ئینج و بە ڕوونی Full HD واتا ۱۰٨۰ بە ۱۹۲۰ پێکسڵ، کۆمپانیای شاومی لەمیانەی کۆنگرەکە ئاماژەی بە چەند خاڵێکی باشی ڕوونمای گەوره کرد و چەند ڤیدیۆیەکی دەربارەی گرنگی ڕوونمای گەورە لەسەر سەکۆ نمایشکرد و هیگۆ بارا کە جێگری سەرۆکی شاومییە بۆ کاروبارە نێودەوڵەتییەکان ئاماژەی بە گرنگی ڕوونماکەی کرد لەڕووی پیشاندانی وێنە و ڤیدیۆ و ناوەڕۆکی زیاتری ئەپەکان لەسەر ڕوونما، ئەمە جگە لەوەی ئەم مۆبایلە تەنکی خۆی لەدەست نەداوە و  ئەستوری تەنها (٧.٥ ملم)ـە و هاوتای ئایفۆن ٦ ئێس پڵەسە بۆ ئەستوریەکەی، ئەم مۆبایلە زیاتر بە پاتریەکەی ناسراوە کەتوانستەکەی ٤٨٥۰ میلی ئەمپێرە و توانای ۱۰ کاتژمێر لێدانی ڤیدیۆ و فیلمی هەیە!

MiMax (3)MiMax (9)

ئەم مۆبایلە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆیدی مارشماڵۆوی لەسەرە بە ڕووکاری MIUI7 بەڵام لەگەڵ بەردەست بوونی MIUI8 ئەوا بۆ ئەم مۆبایلەش بەردەست دەکرێت و بەکارهێنەران دەتوانن لەڕێگەی نوێکردنەوەی ئامێرەکانیان بیکەن بە MIUI8.

miui8
جێگای ئاماژەیە کێشی مۆبایلەکە کەمێک قورسە لە چاو زنجیرە مۆبایلەکانی پێش خۆی کە ۲۰۳ گرامە و ئەمەش تا ڕادەیەک بۆ مانەوە لەناو دەستی بەکارهێنەر لەوانەیە کەمێک ناخۆش بێت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا شاومی جەخت دەکاتەوە کە می ماکس لاشەیەکی گونجاوی هەیە بۆ ناو دەست و لەکاتی هەڵگرتن بێزار نابیت.

می ماکس خاوەن بیرگەیەکی گەورە و فراوانە و دوو جۆری هەیە یەکەمیان جۆری ڕامی ٤ گێگابایتیە کە بیرگەکەی ۱۲٨ گێگابایتە و بۆ جۆری دووەم کە ڕامی ۳ گێگابایتە بیرگەکەی ۳۲ گێگابایتە و پشتگیری لە بیرگەی دەرەکی هەتا ۱۲٨ گێگابایت دەکات. شایەنی باسە ئەم مۆبایلەکە خاوەن پڕۆسێسەری سناپدراگۆنی کۆمپانیای کوالکۆمە، بە جۆری ٦٥۰ و جۆری ٦٥۲ و هەروەها خاوەنی پڕۆسێسەری گرافیک واتە GPUـی ٥۱۰ـی ئەدرینۆیە و بەمەش کارپێکردنی ئەپ و یاریەکان ئاسانتر و خێراتر دەبێت و بێزاری لەبیر بەکارهێنەر دەباتەوە.

خێرایی و پارێزراوی لە سێنسەری پەنجەمۆری MiMax دروشمی شیاومیە بۆ پەنجەمۆرەکەی و می ماکسی بێ بەش نییە لەو پەنجەمۆرە بەتوانایە، می ماکس لە ڕووی کامێراوە بێ بەش نییە لە کامێرای ئاست بەرز کە کامێرای پشتەوەی ۱٦ مێگاپێکسڵە بە بوونی خاڵی چەسپاندنی خۆکارانە و کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکە ٥ مێگاپێکسڵە.

MiMax (7)

مۆبایلە گەورەکە، لە می یەوه! هەندێ وێنەی MiMax ببینە

بۆچونی تۆ