هەواڵ
1, ئایار 2012
هه‌رچه‌نده سامسۆنگ یه‌كه‌مه له شێری بازاڕ به‌ڵام ئه‌پڵ خاوه‌نی داهاته‌كه‌یه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕاستییه‌ی كه سامسۆنگ له شێری بازار سه‌روی ئه‌پڵ كه‌تووه به‌ڵام ئایفۆنی ئه‌پڵ داهاتی زیاتره له‌ته‌واوی ڕێژه‌ی دابه‌شكردنی مۆبایل له‌لایه‌ن سامسۆنگه‌وه. به‌گوێره‌ی داتایه‌ك كه له دامه‌زراوه‌ی جیونیپهر بۆ لێكۆلێنه‌وه‌دا هاتووه و Daniel Ashdown لێكۆڵهڕهوه ده‌ڵێت ” داهاتی ئه‌پڵ له دابهشكردنیی مۆبایلدا به‌رده‌وام ده‌بێت له پله به‌رزییه‌كه‌ی خۆی له چاو سامسۆنگ ئه‌مه ئه‌گه‌ربێت و مۆبایله پڕ تایبهتمههندییهكانی سامسۆنگیش ژماربكهیت له‌گه‌ڵیان.”
داهاتی ئه‌پڵ له چاره‌كی یه‌كه‌می 2012 بریتی بوو له $22.7 بلیۆن ئه‌مه كه ته‌نها ئایفۆن ژماربكهین كه ئایپادی له‌گه‌ڵ بخه‌ین ئه‌وا ده‌گاته $29.3 بلیۆن ئه‌مه‌ش به‌راورد به داهاته $17 بلیۆن دۆلاییهكهی سامسۆنگ كه له‌ته‌وای دابه‌شكردنی مۆبایلییهوه سه‌رچاوه ده‌گرێت. جیونیپهر بۆ لێكۆڵینه‌وه ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات كه ڕێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی مۆبایلی هۆشمه‌ند بۆ بازاره‌كان له 600 ملیۆن یونتهوه به‌رزده‌بێته‌وه بۆ 1.1 بلیۆن تا ساڵی 2017 . له درێژه‌ی وته‌كانیاندا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه تائێستا هه‌لی باش له‌به‌رده‌م كۆمپانیاكانی تردایه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وری خۆیان بگێڕن له به‌ده‌ستهێنانی داهاتی باش بۆ خۆیان جا چ Nokia, Research in Motion, HTC بێت یان كۆمپانیا بچوكه‌كانی Huawei and ZTE بن.
سه‌رچاوه BGR