10
ئەندرۆید 2, ته‌مموز 2016

بڕی ١٠٠٠ گێگابایتی خۆڕایی بە دەست بهێنە بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید

Pibox-880x495

زۆرێک لە بەکارهێنەرانی مۆبایلە هۆشمەندەکەن خاوەن و بەکارهێنەری یەکێک لە ئەپەکانن بۆ پاشەکەوت کردنی پەرگەکانیان بە تایبەت خزمەتگوزاری درۆپ بۆکس، وە هەر یەک لەم ئەپانە بە پێی تایبەتمەندی خۆی ئۆفەرێکی خۆڕایی و قەبارەی دیاری کراو دەدات بە کارهێنەران، بەڵام بۆ ئەمڕۆ یەکێک لەو ئەپانەتان پێ ئاشنا دەکەین کە قەبارەی ١٠٠٠ گێگابایت بە بەکارهێنەرانی دەدات کە بەرامبەرە بە (١ تێرابایت).

ئەپی Pibox ئەپێکی خۆڕاییە بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید کە بڕی ٥ گێگابایتی خۆڕایی دەدات بە کارهێنەر تەنها بە یەکجار داگرتن لەسەر مۆبایلە هۆشمەندەکەی، بەڵام گەشەپێدەرانی ئەم ئەپە هەر بەو ٥ گێگابایتە نەوەستاون بەڵکو چەندین ئۆفەری خۆڕاییان بۆ بەکارهێنەرانی ئەپەکەیان بەردەست خستووە ئەویش بە تەنها بانگهێشت کردنی هاوڕێکانت بۆ ئەم ئەپە و قەبارەی زیاتری گێگابایت وەردەگریت.

وە لە ڕێگەی ئەم ئەپە دەتوانی پەرگە و فایلەکانت بە ئاسانترین شێوە و بە خێراترین کات بنێریت دوور لە لەناوچوون و وون بوون، وەبێ تێکچوونی کوالیتی پەرگە و فایلەکانت، وە ناردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K و ناردنی وێنە لە جۆری RAW.

گەشەپێدەرانی ئەم ئەپە بڕی ٣ گێگابایت بە دیاری دەدەن بە تۆ لە کاتی بانگهێشت کردنی هاوڕێیەکت بۆ بەکارهێنانی ئەم ئەپە، وە بانگهێشت کردنی ٥ هاوڕێ بڕی ٥٠ گێگابایت بە دیاری وەردەگری، وە بانگهێشت کردنی ٧ بۆ ٩ هاوڕێ بڕی ١٠٠ گێگابایت بە خۆڕایی وەردەگریت وە لە کاتی بانگهێشت کردنی ١٠ هاوڕێ بۆ بەکارهێنانی ئەم ئەپە بڕی ١٠٠٠ گێگابایت کە دەکاتە ١ تێرابایت بە دیاری وەردەگریت.

دەتوانن ئەم ئەپە داگرن و سوود لە خزمەتگوزارییەکانی ببینن: داگرتن

بۆچونی تۆ