10
ئەندرۆید 4, ته‌مموز 2016

ئەپی وێبکۆ بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید

Capture

زۆرجار دەمانەوێت بە بەکارهێنانی مۆبایلە هۆشمەندەکان یان تابلێتەکان سەردانی ماڵپەرەکوردیەکان بکەین، بەڵام کارێکی ئەستەمە کە بتوانین هەموو ئەو ناونیشانە جۆراو جۆرانە لەبەر بکەین، ئەمە جگە لەوەی بەکارهێنانی مۆبایلە هۆشمەندەکان بۆ ئە مەبەستە هەندێک تاقەتپڕوکێنە، سەرەڕای ئەمانەش میکانزمێک بەکار هاتووە کە دەتوانیت ماڵپەڕەکان خێراتر لە باری ئاسایی بکەیتەوە ، وە هەروەها ئینتەرنێتی کەمتر بەکار بهێنیت.

ئەپی وێبکۆ جگە لەوەی ئەم بابەتەی چارەسەر کردووە وە زۆربەی ماڵپەڕە کوردیەکانی پۆلێن کردووە وە بە شێوەیەکی ناوەزە بەردەستی خستوون، هەروەها هەڵبژاردەی چەند تەلەفیزێون و ڕادێوی کوردی و وەرزشی بەر دەست خستووە کە دەتوانیت بە ئاسانی سەیریان بکەیت.

تایبەتمەندیەکانی ئەم ئەپە:

– بەخشی ڕاستەوخۆی چەن کەناڵێکی کوردی.
– هەڵبژاردەی چەند وێسگەی ڕادێۆیی کوردی.
– ماڵپەڕەکانی تەکنەلۆژیا.
– ماڵپەڕە هەواڵیەکان.
– ماڵپەڕە ورزشیەکان.
– ماڵپەڕە ئاینیەکان.
– ماڵپەڕە ڕامیاریەکان.
– ماڵپەڕەکانی كڕین و فرۆش (تەنها بۆ تابلێت).
– بەردەوام هیتریش زیاد ئەکرێت لەسەر پێشنیاری بەکارهێنەران.
– وە هەروەها ڕێگەت پێ دەدات خۆت ناونیشانی ئەو ماڵپەڕەی دەتەوێت داخڵی بکەیت، واتە وە وێبگەڕ (Browser)یش بەکار دەهێنرێت.

تێبینی :
١. ئەم ئەپە پێویستی بە ئینتەرنێتە بۆ کار کردن.
٢. ئەم ئەپە جیاواز کاردەکات لەسەر تابلێت، کەناڵی زیاتری تێدایە.

داگرتن لە فرۆشگای پلەی ستۆر

بۆچونی تۆ