ئەندرۆید
10, تهمموز 2016
سێ ڕێگا کە دەتوانیت شاشەی ئامێرەکانی ئەندرۆید ببەستیتەوە بە ئامێری تەلەفزیۆنەوە

بێگومان ڕۆژ بە ڕۆژ بە کارهێنەری مۆبایلە هۆشمەندەکان ڕوو لە زیاد بوونە بە تایبەتیش ئەو مۆبایلە هۆشمەندانەی بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید کار دەکەن چونکە بەربڵاوترین سیستەمی مۆبایلە هۆشمەندەکان ئەمەش لەبەر ئەوەی مۆبایلی زۆرێک لە کۆمپانیا گەورە و بچووکەکان بەم سیستەمە وەگەڕخەرە کار دەکەن، بێگومان زۆرجاریش بە کارهێنەری ئەو مۆبایلە هۆشمەندانە بە دوای ڕێگەیەکدا دەگەڕێن کە بە ئاسانترین شێوە مۆبایلەکانیان پەیوەست بکەن بە ئامێری تی ڤیەوە لێرە دا سێ ئاسانترین ڕێگە بۆ ئێوە باس دەکەین کە ئەمانەن:
۱. کێبڵی MHL:
لە ڕێگەی دەرچەی HDMIـی تەلەفزیۆنەکەوە کە ئاسانترین ڕێگەیە بۆ پەیوەستکردن مۆبایلە هۆشمەندەکان بە ئامێری TVـیەوە.

۲. SCREEN MIRORING:
لە ڕێکخستنەکانی ئامێرەکەتدا دەتوانیت بەردەستی بخەیت و بە وایەرلێس پەیوەست دەکرێت بەڵام مەرج نییە لە هەموو مۆبایلێک یان تەلەفزیۆنێکدا هەبێت، ڤیدیۆی فێرکاری لە خوارەوە دانراوە:

٣. ئامێری Chrome Cast:
ئامێری Chrom Castـی کۆمپانیای گۆگڵ کە دەرچەیەکە دەیبەستیت لە تەلەفزیۆن و بە وایەرلێس (وای فای) لە ڕێی مۆبایلەوە پەیوەست دەبێت.

سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.