بابەتی گرینگ
10, تهمموز 2016
پڕۆژەیەکی نوێی گوگڵ بۆ کردنەوەی پەڕەکانی ئەنتەرنێت بە خێراییەکی زۆر بەرز

دوای ئەوەی لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی Google I/O 2016 لە سانفرانسیسکۆ ئەمەریکا کۆمپانیای گوگڵ ڕایگەیاندبوو کە هەڵدەستێت بە دروستکردنی خزمەتگوزارییەک بە ناوی Google Web Light بۆ زیاتر بەرەو پێشبردن و خێراکردنەوەی پەڕەکان، لە ئێستا پڕۆژەکەدا لە ژێر تاقیکردنەوەدایە لە وڵاتی ئەندەنۆسیا بەتەواوی بەردەستە دواتر دەگوازرێتەوە بۆ وڵاتانی دیکە.
کرتە بکە بۆ شێوازی بەکارهێنان بە شێوە تاقیکارییەکەی:
١. http://googleweblight.com/?lite_url=your_website_URL
٢. لە پاش یەکسانەکەوە بەستەری ماڵپەڕێک دابنێ بۆ نموونە ماڵپەڕی KITN.
http://googleweblight.com/?lite_url=http%3A%2F%2Fwww.kitn.net
هەر ماڵپەڕێکت دەوێت بەو شێوەیە لەدوای یەکسانەکەوە دایبنێ و ENTER بکە زۆر بەشێوەیەکی خێرا پەڕەکان دەکاتەوە، ئەمەش نموونەیەکی تاقیکارییەتی لەسەر ئینتەرنێتێکی نەوەی دووەم لەسەر ماڵپەڕێک کە زیاد لە یەک خوولەکی بۆ گەڕاندۆتەوە:
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.